دووەمین دیداری گشتیی یەکێتی بەڕێوەدەچێت

شەیری بکە لە:
دووەمین دیداری گشتیی یەکێتی بەڕێوەدەچێت

بەڕێوەچوونی دیداری یەکێتی

ئاڤا نیوز

دوای بەستنی کۆنفرانسی شارەکان، ئەمڕۆ دیداری گشتیی یەکێتی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ 2025-04-23، بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دووەمین دیداری گشتیی یەکێتی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

زانیاریی زیاتر: بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی و بە بەشداری زیاتر لە 500 ئەندامی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، دیداری یەکێتی لە هۆڵی پێشمەرگە لە سلێمانیی بەڕێوەدەچێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێش دیدارەکە نۆ کۆنفراس لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەسترا، کە زیاتر لە 12 هەزار و 500 ئەندام و لایەنگری یەکێتی بەشداریان تێدا کردبوو.

ئەمەش بزانە: ئەمە دووەمین دیداری گشتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە و بڕیارە دوو ڕۆژ بەردەوام بێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: