
دانیشتنی پێشووتری نووری مالیکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا و هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر وموقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر - وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
نووری مالیکی و بەشێکی دیکە لە سەرکردەکانی شیعە داوای بینینی موقتەدا سەدر دەکەن، بەمەبەستی گەڕانەوەی بۆ نێو پرۆسەی سیاسیی عێراق، ئەوەی چاوەڕوان نەکراوە ئێستا دیدگای نووری مالیکی و موقتەدا سەدر لەبارەی پێشنیازەکانی هەمواری یاسای هەڵبژاردن زۆر نزیکن لەیەکەوە.
چیرۆکی سەرەکی: نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، بە چەند نێوەندگیرێکی نهێنیدا، پەیامی بۆ موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر ناردووە بەمەبەستی لێکتێگەیشتن بۆ گەڕانەوەی سەدر بۆ ناو پرۆسەی سیاسی لە ڕێگەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانەوە، هەروەها بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەگەر پێویست بکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی چەند سەرچاوەیەک لەناو شیعەکانەوە، نووری مالیکی خاوەنی دەستپێشخەریی پەیوەندیکردنە بە موقتەدا سەدرەوە، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا لەگەڵ چەندین کەسایەتی کە پەیوەندییان بە سەدرەوە هەیە کۆبووەتەوە بۆ ڕوونکردنەوەی دیدگای خۆی لەسەر هەڵبژاردنەکان و هەمواری یاسای هەڵبژاردن.
زانیاریی زیاتر: تەنیا مالیکی نییە کە دەیەوێت پەیوەندی بە موقتەدا سەدرەوە بکات، عەمار حەکیم و هادی عامریش داوایان لێکردووە پلانی داهاتووی چییە بۆ گەڕانەوە بۆ ناو پرۆسەی سیاسی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەند نێوەندگیرێکی نهێنیی نامە و پەیامەکان لەنێوان ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی ئاڵوگۆڕ دەکەن لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان، بەگوتەی یەکێک لە سەرچاوەکان ئەوەی سوپرایزە دیدگای نووری مالیکی و موقتەدا سەدر لەبارەی پێشنیازەکانی هەمواری یاسای هەڵبژاردن زۆر نزیکن لەیەکەوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: مالیکی لەگەڵ ئەو کەسایەتییانەی کۆبووەتەوە لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا گفتوگۆی سوود یان بێ سوودی هەڵبژاردنی پێشوەختەی کردووە، بەبی ئەوەی بریاری یەکلاییکەرەوە بدات، لەگەڵ سەدر کراوەیە بۆ دیراسەکردنی ئەو بابەتە لەگەڵ سەدر.
ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت: نووری مالیکی دڵنیایە لەوەی کە سەدر بەشداریی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دەکات، بەنێوەندگیرەکانی گوتووە کە ئامادەی لێکتێگەیشتنە لەگەڵ سەدرییەکان لەسەر باشترین کۆپی یاسای هەڵبژاردنەکان لەپێناو گەڕانەوەیەکی بەهێزی سەدر بۆ ناو پرۆسەی سیاسی.
بەپێی گوتەی سەرچاوەیەک لە ڕەوتی سەدرەوە
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: تاوەکو ئێستا مالیکی وەڵامێکی ڕوونی سەدری بەدەست نەگەیشتووە، بەڵام نێوەندگیرەکان گوتوویانە هەموارە پێشنیازکراوەکان ڕەنگە قبووڵ کراوبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 خولەک لەمەوپێش
هاوردەکردنی ئاژەڵ بۆ بەغدا قەدەغە دەکرێت
- بزنس
- 38 خولەک لەمەوپێش
ناردنى مووچەى مانگى 4 تەنیا واژۆى تەیف سامى ماوە
- بزنس
- 47 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار خانەنشین چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هێنانی کرێکار لە پێنج وڵاتەوە قەدەغە دەکات
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی پرسی لوتکەی عەرەبی و هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بەدواداچوون بۆ دەستبەسەرداگرتنی موڵکی هاووڵاتیانی لە دیمەشق دەکات
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە زیقاڕ بەهۆی سەختی ژیان دەیان گەنج تووشی نەخۆشی دەبن