وەزارەتی تەندروستی بۆ ئاڤا: هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە کوردستان تۆمار نەکراوە
- تەندروستی
- 25 نیسان

لۆگۆ و بڵاوکراوەکەی وەزارەتی تەندروستی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستی بڵاوكراوەیەك لەبارەی دەركەوتنی چەند حاڵەتێكی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان، لادەبات و وتەبێژی وەزارەتەكەش بۆ ئاڤا میدیا ڕوونكردنەوە دەدات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی ڕێكارەكانی كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون بەتایبەت لەگەڵ نزیكبوونەوەی جەژنی قوربان و سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی، ژمارەیەك ڕێنمایی بۆ وەزارەتی ناوخۆ و گشت پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بڵاوكردەوە، لەبەشێكی ڕاگەیێنراوەكە ئاماژەی بە دەركەوتنی چەند حاڵەتێكی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان كردبوو، دواتر وەزارەتەكە، بڵاوكراوەكەی خۆی سڕیوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: دكتۆر سەركار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان بۆ ئاڤا دڵنیایی دا لەوەی هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان تۆمارنەكراوە و هیچ حاڵەتێكی گوماناویش نییە، ئەوەی بڵاوكراوەتەوە تەنها هەڵەیەكی تایپكردن بوو، بۆیە ڕاستەوخۆ بڵاوكراوەكەمان سڕیوەتەوە.
لەلایەكی دیكەوە: تا ئێستا لە سەرتاسەری عێراق 27 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆماركراوە، چوار لە تووشبووانیش گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، نیشانەکانی نەخۆشییەکە لەماوەی 3 بۆ 14 ڕۆژدا دەردەکەوێت، گرنگترینیان بریتییە لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جەستە، سەرئێشە و خوێنبەربوونی ژێر پێست .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
سوودانی پەیامی هاوخەمی بۆ ئەنفالی بارزانییەکان ڕادەگەیێنێت
- کولتوور
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز