وتەبێژی ئەنەکەسە: ڕوانگەی هاوبەشی کورد خزمەت بە سووریای ناناوەندی دەکات

شەیری بکە لە:
وتەبێژی ئەنەکەسە: ڕوانگەی هاوبەشی کورد خزمەت بە سووریای ناناوەندی دەکات

کۆنفرانسی یەکڕیزیی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان

ئاڤا نیوز

وتەبێژی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) دەڵێت، ڕوانگەی هاوبەشی کورد کە لە کۆنفرانسی یەکڕیزیی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیێنرا، خزمەت بە سووریایەکی دیموکراسیی و ناناوەندی دەکات.

وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە 26ـی 4ـی 2025، بە بەشداری پارتی یەکێتیی دیموکرات 'پەیەدە' و ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد 'ئەنەکەسە' کۆنفرانسی نیشتمانیی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو، دوای تەواوبوونی کۆنفرانسەکە ڕاگەیێنراوی کۆتایی خوێنرایەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەیسەڵ یوسف، وتەبێژی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، ئیرادەی گەلی کورد لە سووریا بە کۆدەنگی حیزبە کوردییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی و کۆمەڵە سەربەخۆکان لە ناوچە کوردییەکان و سەرانسەری سووریا بەدیهات و ڕوانگەی هاوبەشی نەتەوەیی بۆ چارەسەری پرسی کورد لە سووریا پەسەندکرا.

بەشێکی دیکە لە پەیامەکەی فەیسەڵ یوسف:

- ئەم کۆنفرانسە بە دەستپێشخەری جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و بە هەماهەنگی جەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە هاتەدی و فەرەنسا و ئەمریکاش لە لێکنزیکردنەوەی لایەنەکاندا ڕۆڵی گرنگییان بینیی.

- ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژوویی بوو بۆ کورد، ئەم دەستکەوتە لە بەرژەوەندی سووریایەکی دیموکراسیی و ناناوەندی دایە، ڕوانگەی هاوبەشی کوردیش پڕۆژەیەکی نیشتیمانییە بۆ هەموو سووریا و پڕۆژەیەکی کۆکەرەوەیە.

- سوپاسی تایبەت و بەخێرهاتنی هەریەکە لە دکتۆر حەمید دەربەندی نوێنەری سەرۆک مەسعود بارزانی، جەنەڕال مەزڵووم عەبدی، سکوت بۆڵز نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و نێردراوی هەموو لایەنە کوردستانییەکان دەکەین.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ