زەنگی بازاڕ؛ خاتوونێکی دەستڕەنگین جۆرێکی نوێ لە کولیچە و شیرینی دروست دەکات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

لە بەرنامەی ئەمجارەی زەنگی بازاڕ، گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەیەکی دیکە دەکرێت؛ ئەویش پڕۆژەی خاتوونێکی دەستڕەنگینە کە پرۆژەیەکی تایبەت بە دروستکردنی چەندین بەرهەمی شیرینی دامەزراندووە و هەلی کاریشی بۆ چەندین کەس ڕەخساندووە. 

 

وێنە گەورەکە: بەرنامەی زەنگی بازاڕ پاڵپشتی دامەزراندنی پڕۆژەی بچووک لەلایەن گەنجانەوە دەکات، بە تایبەت ئەو پڕۆژانەی لە بیرۆکەیەکی نوێ و جیاوازەوە هەڵقوڵاون و ئێستا کەوتوونەتە سەر پێی خۆیان، تەنانەت بەشێکیان فراوان بوونە و چەند لقێکی دیکەشیان کردووەتەوە. 


بۆچی گرنگە: پڕۆژە بچووکەکان بزوێنەری ئابووری وڵاتن، هەروەها دەرفەتێکن بۆ ڕەخساندنی هەلی کار و چالاککردنی بازاڕ. 

 

چیرۆکی سەرەکی: خاتوونێک لەگەڵ خانەوادەکەی لە ڕواندز پڕۆژەیەکی بچووکی شیرینی دامەزراندووە، کە لە خوولیایەکی تاکەکەسییەوە دەستیپێکردووە. خاتوونە دەستڕەنگینەکە سەرەتا لە ماڵەوە دەستی بەکارکردووە، دواتر دووکانێکی بچووکی کردووەتەوە و ئێستا لە پڕۆژەکەیدا چەند کارمەندێک کاردەکەن. 


لێدوانی فەرمی: ئەو دەڵێت، لە چوار تامی سەرەکییەوە کارەکەی فراوانکردووە بۆ 14 تام، کە هەندێک تام تایبەتە بە پڕۆژەکەیان. خاتوونەکە پلانی هەیە پڕۆژەکەی فراوان بکات و ڕوو لە دروستکردنی چێشتی کوردەواری بکەن. 


لەلایەکی دیکە: ئاوارە بەختیار شارەزای بەبازاڕکردن لەبارەی ئەو پڕۆژەیەوە دەڵێت، نهێنی سەرکەوتنی ئەو جۆرە پڕۆژانە مۆرکی خێزانی پێوەدیارە. 


زانیاریی زیاتر: "زۆر گرنگە کارەکانیان فراوان بکەن و ڕوو لە شارەکان بکەن. هەروەها بە پاکێجێکی جوان نمایشی بکات و بتوانێت ڕکابەری بەرهەمی هاوردە بکات." 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاوارە بەختیار جەخت لەوە دەکاتەوە کە زۆر گرنگە تامی بەرهەمەکان پارێزراو بن و بەرهەمێکیش وەک مۆرکی پڕۆژەکەی بناسێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ