هونەرمەند فەرهاد زیرەک
ئاڤا نیوز
هونەرمەندی ناوداری کورد و شاری هەولێر دوای دابڕانێکی زۆر و ئەنجامنەدانی هیچ چاوپێکەوتنێک لە میدیاکان، لە شاشەی ئاڤا دەردەکەوێت.
بۆچی گرنگە: هونەرمەند فەرهاد زیرەک کە خاوەنی هەوادارێکی زۆرە لە هەرێمی کوردستان، چەند ساڵێکە هیچ بەرهەمێک و دەرکەوتنێکی لە میدیاکان نییە؛ ئەمەش وایکردووە هەر دەرکەوتنێک و لێدوانێکی کاردانەوە دروست بکات و هەوادارانی دڵخۆش بکات.
لێدوانی فەرمی: هونەرمەد فەرهاد زیرەک لە بەرنامەی شەقامی ڕاژان کە پێشکەشکار ڕاژان عەبدوڵڵا پێشکەشی دەکات، دەرکەوت، ڕاژان پرسیاری ئەوەی کرد ئاخۆ بەرهەمی نوێی هەیە یاخود نا، فەرهاد زیرەک لە وەڵامدا ڕایگەیاند، "ئەو وازی لە کاری هونەری هێناوە و بەرهەمی نییە".
باکگراوند: فەرهاد عەلی تەها، ناسراو بە فەرهاد زیرەک، لە ساڵی 1961 لە شاری هەولێر لە خێزانێکی هەژار و کوردپەروەر لە دایکبووە، فەرهاد زیرەک خاوەنی سەدان گۆرانییە و یەکێکە لەو هونەرمەندانەی گوێگرێکی زۆری هەیە و بەشێكی زۆری گۆرانییەکانی لەلایەن هونەرمەندانی دیکەوە گوتراوەتەوە و بووەتە قوتابخانەیەک بۆ هونەرمەندە نوێیەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی