
گۆشتی سوور. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
پارێزگای هەولێر بۆ ڕووبەڕووبونەوەی تای خوێنبەربوون نۆ بڕیاری دەرکرد، یەکێک لە بڕیارەکان قەدەغەکردنی هێنانی گۆشتە لە دەرەوەی سنووری هەولێر بەبێ پشکنینی ڤێرتێرنەری.
وێنە گەورەکە: تای خوێنبەربوون نەخۆشیەکی ڤایرۆسییە و لەڕێگای ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە. لە پارێزگاکانی ناوەڕاستی عێراق بڵاوبووەتەوە و دەیان کەسی تووشکردووە، چوار کەس لە پارێزگای کەرکووک بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارێزگای هەولێر ڕاگەیاندووە، تا ئێستا هیچ تووشبوویێکی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە، بەڵام ڕێکارەکان توند دەکرێن.
ئەمانە دەقی بڕیارەکانی پارێزگای هەولێرن:
٠ بە هیچ شێوەیەک ڕێگا نادرێت ئاژەڵ لە دەرەوەى کوشتارگەکان بەبێ پشکنینى ڤێتەرنەرى سەرببڕدرێت، لە بەردەم دوکان و شەقامەکان، لە ماڵان. هەرکەس و لایەنێک سەرپێچى بکات ڕێکارى توندى یاسایی لە بەرامبەردا بگیرێتەبەر.
٠ قەسابەکان پابەندن دەکرێن بە ڕێنماییە تەندروستییەکان بە لەبەرکردنى کەلوپەلى خۆپارێزى.
٠ پێویستە هاونیشتمانیان گۆشتى سوور لە شوێنى ڕێگەپێدراو بکڕن و دەستکێش لەدەست بکەن و هیچ برینێک نەبێت و تەختەى لەتکردنى گۆشت لە تەختەى لەتکردنى سەوزە جیاواز بێت.
٠ بەهاوکارى یەکە کارگێڕیەکان، دەست بکرێت بە هەڵمەتى شوشتن و ڕشاندنى ئاژەڵى خۆماڵى.
٠ لەلایەن هۆبەکانى ڤێتەرنەرى و موختارى گوندەکان، هەموو ئەو هاونیشتمانیانەی خاوەنى ئاژەڵ و کارى ئاژەڵدارى دەکەن، ئاگادار بکرێنەوە لە ڕشاندنى ئاژەڵەکانیان بە دەرمانى دژە (قرنە) کە ئێستا بەردەوامە.
٠ ڕشاندنى گۆڕەپان (مەیدان)ـی ئاژەڵان بەگشتى کە دەستیپێکردووە.
٠ خاوەنى کێڵگەکان و بازرگانی ئاژەڵان، دەبێت پابەندبن بە ڕشاندنى ئاژەڵەکانیان بەسەرپەرشتى ڤێتەرنەرى.
٠ دەبێت باخچەکانى ئاژەڵانى سنوورى پارێزگاى هەولێر، لە ژێر سەرپەرشتى ڤێتەرنەرى هەموو ئاژەڵەکانیان بشۆن و بڕشێنن.
٠ هاتنى ئاژەڵ و گۆشت لە دەرەوەى شارى هەولێر بەبێ پشکنینى ڤێتەرنەرى و پزیشکى، بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
لێدوانی فەرمی: هەڵمەت هەمزە، بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر کە بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەی پارێزگای هەولێر بووە بە ئاڤا میدیای وت، ڕێوشوێنەکان لە کوشتارگە توندکراون، هەفتەی سێ ڕۆژ ڕشاندن دەکەین و جگە لەوە بە کلۆریش دەشۆرێت. هەر کارمەندێکی کوشتارگە دەستی بریندار بێت، ڕێگا نادرێت کار بکات. جگە لەوە پێشووتر هەر ئاژەڵێک گەنەی هەبووایە، مەرج نەبوو نەخۆش بێت و وەردەگیرا، بەڵام ئێستا هەموو ئاژەڵێکی گەنەدار ڕەتدەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا دوایین زانیاریی لەسەر مووچەی مانگی پێنج بڵاو دەکاتەوە
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویانداوە
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
بازاڕی خانووبەرە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
چات جی پی تی لەکار دەکەوێت
10 حوزەیران
عێراق میوانداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژنانی ڕاگەیاندنکاری عەرەب دەکات
10 حوزەیران
- تەندروستی
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی ساڵێکدا لە سنووری هەولێر 72 هەزار بوتڵ خوێن بەخشراوە