پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە و پۆستەکان دابەش دەکەن

شەیری بکە لە:
پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە و پۆستەکان دابەش دەکەن

کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

پارتی و یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە و بۆ یەکەمجار بەڕاشکاوی باسی دابەشکردنی پۆستەکان دەکەن


وێنە گەورەکە: هەوڵ و کۆبوونەوەکانی نێوان پارتی و یەکێتی وەک براوەی یەکەم و دووەمی دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بەمەبەستی پێکهێنانی حکومەت بەردەوامن، دوای ئامادەکردنی ڕەشنووسی کابینەی نوێی حکومەت، ئەمە قۆناغێکی نوێیە لە گفتوگۆکانیان، بەمپێیەش پێکهێنانی حکومەت نزیکە. 

زانیاریی تایبەت: کۆبوونەوەکە لەسەر ئاستی باڵا و لە سلێمانی دەبێت، بۆ یەکەمجار بە ڕاشکاوانە باسی دابەشکردنی پۆستەکان دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆبووەوە، ئاڤا زانیویەتی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ یەکێتی پاکێجێکی لە پۆستەکان ئامادە کردووە و سبەی دەیخاتە بەردەم پارتی.

باکگراوند: لە کۆبوونەوەکانی ڕابردوودا تەنیا وەرەقەی سیاسی و ستراتیژیەت و ڕەشنووسی کارنامەی حکومەت ئامادە کرا. تاوەکو ئێستا زیاتر گفتوگۆکان تەکنیکی بوون و شاندەکانی هەردوولا باسیان لە میکانیزمی حکومڕانی کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ