
هەڵبژاردنی پێشوو لەهەرێمی كوردستان- وێنە- محەممەد شوانی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لقی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن ئاماژە بەوەدەدات، لە %85 حیزبەکانی کوردستان ئامادەییان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەربڕیوە، بەشێکیشيان ئامادەنین بۆ هەڵبژاردن.
وێنە گەورەکە: سبەی دوایین وادەیە بۆ تۆمارکردنی حیزب و هاوپەیمانێتییەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، تا ئێستا 15 حیزب و 18 بەربژێر سەربەخۆ ڕێکارەکانی خۆتۆمارکردنیان بەمەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن ڕادەستی کۆمیسیۆن کردووە.
لێدوانی فەرمی: "لە کۆی 50بەربژێری سەربەخۆ 18 بەربژێر و لەکۆی 37 حیزب 15 حیزب فۆرمی بەشداریکردنیان پڕکردووەتەوە و بۆ کۆمیسیۆنیان گەڕاندووەتەوە." فەرهاد ئەسعەد، بەرپرسی کاروباری پارتەکان لە لقی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەوەی بە ئاڤا نیوز گوت.
زانیاریی زیاتر: مەرجە لایەنە بەشداربووەکان پاکانەی دەستەی دەستپاکی لیست و بەربژێرەکانیان پێشکەش بە کۆمیسیۆن بکەن، تۆمارکردنی بەربژێرەکان و لیستەکان لەمڕۆوە دەستپێدەکات تاوەکو 22-03-2024، لە دوایین ڕۆژدا ناوی بەربژێر، لیست و هاوپەیمانەتییەکان بڵاودەکرێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت