
دیمەنی حەجخوازانی کوردستان. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ماوەی چەند ساڵێکە جۆرێک فێڵ پەیدا بووە، بەشێک لە کۆمپانیاکانی حەج و عومرە، ڕیکلام بۆ بەدەل حەج دەکەن. گوایە بەبڕێک پارە دەتوانن بەدەل حەج دابین بکەن. بەڕیوەبەرایەتی حەج و عومرەش داوا لە خەڵک دەکات پارەی خۆیان بۆ ئەم بابەتە بە فیڕۆ نەدەن.
بەدەل حەج چییە؟
کەسێک کە لە ژیان نەماوە، یان لە ژیانە و توانای ئەوەی نییە بچێتە حەج، کەسوکارەکەی پارە دەدەن بە یەکێک و ئەو لەبری ئەو کەسە حەجەکە دەکات.
لێدوانی فەرمی: خاوەنی یەکێک لە کۆمپانیاکانی حەج و عومرە بە ئاڤای وت: بەڵێ لەناو بەشێک لە کۆمپانیاکان ئەم بابەتە هەیە، تەنانەت کۆمپانیا هەیە ڕیکلامی ئەوە دەکات بە 500 دۆلار تا هەزار دۆلار بەدەل حەج دەکەن، بەڵام ئەمە هیچ ئەسڵ و ئەساسی نییە و فێڵێکە لە خەڵک دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی خاوەنی ئەو کۆمپانیایە لە کاتی مەراسیمی حەج نرخی هەموو شتێک دوو قاتە، نرخی پاس بۆ عەرەفە لەنێوان 50 دۆلار تا 150 دۆلارە، نرخی تاکسی لە ڕۆژی جەژن لەنێوان جەمرات و حەرەمی مەکە تا 150 دۆلارە، ئەوە جگە لە کرێی خواردن و مانەوەی هۆتێل. بۆیە هیچ کەسێک ناتوانێت بە 500 دۆلار و هەزار دۆلار پرۆسەی حەج بکات. لە کۆتایش دوای ئەوەی گوایە بەدەل حەجت بۆ کراوە، لە دوکانەکانی فۆتۆکۆپی لە سعوودیە بڕوانامە دروست دەکەن و هیچ ئەساسێکی نییە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: کاروان ستوونی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی حەج و عومرە لەسەر ئەم بابەتە بە ئاڤا میدیای وت:
٠ داوا لە خەڵک دەکەم پارەی خۆیان بۆ ئەم بابەتە بە فیڕۆ نەدەن، چونکە هەندێ کەس هەن بەناوی بەدەل حەج خەڵک ئیستیغلال دەکەن.
٠ ئەمساڵ بەڵێننامەمان بە هەموو کۆمپانیاکان پڕکردوەتەوە، هەر کۆمپانیایەک کاری بەدەل حەج بکات، هەرگیز دەرفەتی ئەوەی پێ نادرێت لە ئایندە کار لەسەر هێنانی حاجییان بکات.
٠ ئەو کەسانەی خەڵکی مەککەن و ماڵیان لە مەککەیە، ئەگەر بیانەوێت بەشداری پرۆسەی حەج بکەن، سێ هەزار دۆلار واتا 30 وەرەقەیان دەچێت، چۆن کەسێک لە کوردستانەوە دەتوانێت بەدەل حەج بە 500 دۆلار یان هەزار دۆلار بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
کارمەندانی بەرگری و ناوخۆ لە سەرەگرتنی ئەلیکترۆنی دەبەخشرێن
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
کارمەندانی بەرگری و ناوخۆ لە سەرەگرتنی ئەلیکترۆنی دەبەخشرێن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی هەڵەبجە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە