زیاتر لە هەزار خانەنشین چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن

  • بزنس
  • 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
زیاتر لە هەزار خانەنشین چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن

خانەنشینان لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیان

ئاڤا نیوز

دۆسیە و مامەڵەی هەزاران خانەنشینی نوێ لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی تەواو بووە و ئەم مانگە زیاتر لە هەزار خانەنشین چوار مووچەیان پێکەوە پێدەدریت. 

وێنە گەورەکە:  بەهۆی زۆری ژمارەیان و درەنگ تەوابوونی مامەڵەکانیان،  خانەنشینانی نوێ چەند مانگێکە چاوەڕوانی بەستنی مووچە دەکەن، لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە لە کۆی زیاتر لە 25 هەزار خانەنشین تەنیا دۆسیەی 5600 کەسیان تەواو بووە.

زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند، ڕێککارەکان بۆ تەواوکردنی مامەڵەی خانەنشینانی نوێ خێراکراون و تاوەکو ئێستا حەوت هەزار و 522 دۆسیە تەواوبوون و شەش هەزار و دوو ناوی نوێی خانەنشینان، زیاد کراوە بۆ لیستی مووچە و مووچەیان بۆ بەستراوە.

- لەگەڵ دەستکردن بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، هەزار و 445 خانەنشینی نوێ چوار مووچەیان پێکەوە پێدەدرێت و ناویان لە لیستی مووچە هەیە.

- ڕۆژانە چەند دۆسیەیەکی خانەنشینان تەواو دەبێت، لەگەڵ ئامادەکردنی لیستی مووچەی هەر مانگێکیشدا چەند دۆسیە تەواو بووبێت زیاد دەکرێن بۆ لیستی مووچە. 

- بۆ لیستی مووچەی مانگی پێنجیش زیاتر لە هەزار ناوی نوێ زیاد دەکرێن. 

- لەگەڵ تەواو بوونی هەر دۆسیەیەکیش مووچەی هەموو ئەو مانگانەی بۆ خەرج دەکرێت کە پێشتر وەری نەگرتووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ