
ئاڤا نیوز
یەکێک لە گرفتەکانی ئەو کەسانەی کە بە ڕۆژوو دەبن، لە مانگی ڕەمەزاندا ئێواران دوای شکاندنی ڕۆژووەکەیان تووشی سەرئێشە دەبن، بۆ ئەوەی کێشەکەیان چارەسەربکەن پزیشکەکان چەند ڕێگەیەکمان بۆ پێشنیاز دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی ئەوەی لە ماوەی بەڕۆژووبووندا “وزەی لەش” کەم دەبێتەوە ئەمەش سەرئێشە بۆ مرۆڤ دروستدەکات، بۆ ئەوەی تووشی ئەو کێشانە نەبییت دەبێت چەند ڕێنماییەکی پزیشکی جێبەجێبکەیت.
ڕێکارەکان
1- لە ئەنجامی هەرس نەکردن و پڕبوونی گەدە لە خواردن و خواردنەوەیەکی زیاتر لەوەی پێویستی پێیەتی ڕوودەدات.
2- ڕێگریکردن لە پرۆسەی هەناسەدان وا لە ڕۆژووگرەکە دەکات هەست بە تەنگەنەفەسی و ماندوێتی بکات و سەرئێشەی هەبێت.
3-هەروەها لەوانەیە هەست بە شەقیقە بکەیت بەهۆی دابەزینی شەکری خوێنەوە.
زانیاريی زیاتر: دوای شکاندنی ڕۆژووەکەت بە ئاو و خورما، دوای خواردنی خورما و خواردنەوەی ئاو ماوەیەکی کەم جێبهێڵە بۆ ئەوەی خوێن وردە وردە بچێتە ناو گەدە.
- نانی ئێوارە بە هاوسەنگی بخۆ و دوور بکەوەرەوە لە زیادەڕۆیی لە خواردن
- دوور بکەوەرەوە لە خواردنی شیرینی لە کاتی ئیفتاردا
- لە کاتی ئیفتاردا خواردنی شەربەتی شیرینکراو سنووردار بکە
- دوای خواردن کەمێک بە پێ بڕۆ.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی