
دادگەی فیدراڵی عێراق- وێنە:AA
ئاڤا نیوز
دادگەی فیدراڵیی عێراق، لەسەر بنەمای سکاڵایەک بڕیاری دا بە ناچارکردنی وەزارەتی پەیوەندییەکان بە دانانی پۆڵێنێکی تایبەت بۆ بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت.
چیرۆکی سەرەکی: سعود ساعدی، یەکێکە لە سکاڵاکارەکان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا لە بەردەم دادگە دەڵێت: دادگە ڕەزامەند بووە لەسەر سکاڵایەکمان بەقەدەغەکردنی ماڵپەڕە ناڕەوشتییەکان و بڵاوکردنەوەی بابەتی نێوەڕۆک نەشیاو و سێکسی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا".
ئەوەی پێویستە بێزانیت: سکاڵاکە لە دژی وەزارەتی پەیوەندییەکان، دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمان بووە، تێیدا داواکراوە سکاڵالێکراوان ناچار بکرێن بە دانانی پۆلێنێک، کە بگونجێت لەگەڵ بەها و ئاکاری کۆمەڵگەی عێراق.
بۆچی گرنگە: دادگە لە بڕیارەکە تێیدا ئەوەی دەستنیشان کردووە کە چی قەدەغەیە و چی ئاساییە نمایش بکرێت، ئەوەش بەگوێرەی شوێن و تەمەنەکان، هەروەها منداڵان لە نێوەڕۆکی نەشیاو بپارێزرێن.
باکگراوند: 14ـی کانوونی یەکەمی 2023، دادگەی باڵای فیدراڵی بڕیارێکی کاتی دەرکرد بۆ ڕاگرتنی ماڵپەرە سێکسییەکان لە عێراق تاوەکو ئەو کاتەی سکاڵاکە یەکلایی دەبێتەوە. هەمان ڕۆژ باسم خەشان، رایگەیاند، سکاڵاکەیان بەئاڕاستەی ئەوەیە، بەکارهێنانی ئەو ماڵپەڕانە رێکبخرێنەوە بە جۆرێک لەگەڵ بەها و ئاکاری کۆمەڵگە بگونجێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 58 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
40 خولەک لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- عێراق
- 58 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 36 ملیۆن هاووڵاتی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراکیان پڕکردۆتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون