
ئاڤا نیوز
بە تەمەنترین ژنە کورد لە فیچەرێکدا قسە بۆ ئاڤا دەکات و هۆکاری تەمەن درێژییەکەی ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: حاجی ڕابێ، ژنە کوردێکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە تەمەنی 120 ساڵە و ڕەنگە بە تەمەنترین ئافرەتی کورد بێ. ئەو دەڵێ، هۆکاری تەمەن درێژییەکەم ئەوەیە کە بەردەوام گیای بەهاری و خواردنی سرووشتی و کوردەواریم خواردووە.
لێدوانی فەرمی: حاجی ڕابێ لە فیچەرێکی ئاڤا قسەی کردووە. دەڵێ، "بەردەوام گیای بەهاری و خواردنی سرووشتی و کوردەواریم خواردووە، هەروەها لەجیاتی حەب و دەرمان شتی گیاییم خواردووە، هەمیشە بە ئاوی سارد خۆم شتووە، ئەمە هۆکاری تەمەن درێژییەکەمە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حاجی ڕابێ جگەرەیشی کێشاوە و دەڵێ، "ڕۆژێ پاکەتێک جگەرە دەکێشم". تەمەنەکەی وای لێکردووە، هەندێک شتی لەبیر نەماوە، بۆ نموونە نازانێ زەماوەندەکەی کەی بووە. هەروەها کاتی خۆی کە تەسکەرەیان بۆ دەرهێناوە، هەر بە گاڵتە وتوویەتی، "بۆ چیمە خۆ هەر ئەمرم".
ئەمەش بزانە: حاجی ڕابێ تەمەنی 120 ساڵە و لە ئاوایی تفڵێ لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەژیت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش