
مردنی کەسێک لە نەخۆشخانە - سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە سنووری پارێزگای کەربەلا ڕاگەیێنرا.
وێنە گەورەکە: چەندین حاڵەتی تووشبوون و مردن بە هۆی پەتای تای خوێنبەربوون لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڵاوبوونەتەوە و ڕۆژانە حاڵەتی نوێی تووشبوو بە پەتاکە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی عێراق و لایەنی فەرمی دیکە ڕادەگەیێنرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی پزیشکی بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند: بەرەبەیانیی ئەمڕۆ کەسێک لە نەخۆشخانەی قەزای هندییە لە پارێزگای کەربەلا بە هۆى تووشبوون بە پەتای تاى خوێنبەربوون گیانی لەدەست دا.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، تووشبووەکە دانیشتووی ناوچەی جەدوەلی ڕۆژئاوا بوو چەند ڕۆژێک لەمەوبەر تووشی پەتاکە ببوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی تازەترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق، ژمارەی تووشبووان بەتای خوێنبەربوون گەیشتووەتە 29 حاڵەت، پێنج تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
ئەمەش بزانە: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، نیشانەکانی نەخۆشییەکە بریتین لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جەستە، سەرئێشە و خوێنبەربوونی ژێر پێست، لە چەندین پارێزگای دیکەی عێراق تۆمارکراوە و چەندین کەسیش بەو نەخۆشییە گیانیان لەدەستداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز