
دیمەنێک لە دیزاینی پرۆژەی دەروازەی شار لە هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕی یەک ملیار دینار بۆ پڕۆژەی "دەروازەی شار" لە هەڵەبجە تەرخان دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای سەردانەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ هەڵەبجە کە داوای لە حکومەتی عێراق کرد بەدەم داواکارییەکانی خەڵکی پارێزگاکەوە بێت، سوودانی داوای لە بەرپرسانی هەڵەبجە کرد دەرخستەی پڕۆژەیەکی بۆ بنێرن بۆ ئەوەی جێبەجێی بکات، ئەوانیش دەرخستەی پڕۆژەی دەروازەی شاریان بۆ نارد.
بۆچی گرنگە: پڕۆژەی دەروازەی شار یەکێک لە پرۆژە گرنگەکانی هەڵەبجەیە و ساڵانێكە نەخشە و دیزاینی بۆ كراوە، بە جێبەجێکردنی بەشێک لە گرفتی هاتووچۆ لە شارەکە چارەسەر دەبێت.
لێدوانی فەرمی: نوخشە ناسح، قایمقامی هەڵەبجە بە ئاڤا نیوزی گوت: سوودانی بڕی یەک ملیار دیناری بۆ پرۆژەکە تەرخان کردووە و دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە بەفەرمی پڕۆژەکە ڕابگەیێنێت.
باکگراوند: ڕۆژی پێنجشەممە 22ی شوبات سەرۆکوەزیران بارزانی سەردانی هەڵەبجەی کرد، چەند بڕیار و پڕۆژەیەکی بۆ پارێزگاکە ڕاگەیاند و زۆربەی داواکارییەکانی خەڵکی پارێزگاکەی جێبەجێ کرد.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
43 خولەک لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین بوو بە سەرۆكی یانەی هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە