
بڕێکی زۆری زێڕ
ئاڤا نیوز
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 دادەبەزێت بۆ 670 هەزار دینار و وەبەرهێنەران ئەم دابەزینە بە دەرفەت دەزانن بۆ قازانجی زیاتر.
وێنە گەورەکە: نرخی زێر لە هەفتەی ڕابردووەوە دەستیکردووە بە دابەزین و لەسەر ئاستی هەفتانە بۆ هەر ئۆنسەیەک 87 دۆلار دابەزیوە. ئەمە دوای ئەو بەرزبوونەوە خێرا و نائاساییەی لەماوەی سێ مانگی ڕابردوو بەخۆیەوە بینیبوو.
ئێستا چی ڕوودەدات: ئێستا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان و جیهان دابەزیوە بۆ 3241 دۆلاری ئەمریکی و هەر مسقاڵێکی عەیارە 21 بە 670 هەزار مامەڵەی پێوە دەکرێت. شارەزایان هۆکاری سەرەکی ئەم دابەزینە دەگەڕێننەوە بۆ فرۆشتن بەمەبەستی قازانج. واتە ئەو وەبەرهێنەر و کڕیارانەی لەماوەی ڕابردوو زێڕیان کریوە و قازانجیان کردووە ئێستا دەیفرۆشن، ئەمەش هۆکارە بۆ دابەزینی زیاتر.
هۆکارە زانراوەکان: بەگشتی ئەو هۆکارانەی دەکرێت فشار بخەنە سەر بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە هەفتەی داهاتوو بریتین لە:
- ئەگەری فراوانبوونی ناکۆکییەکان و هەڵگیرسانی شەر لەنێوان پاکستان و هیندستان.
- درێژەکێشانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا.
- دوورکەوتنەوەی زیاتری نێوان ئەمریکا و ئێران لە دانوستاندنەکان.
ئەو هۆکارانەی وادەکەن نرخی زێڕ زیاتر دابەزێت:
- هەوڵەکان بۆ هێوربوونەوەی شەڕی بازرگانیی نێوان چین و ئەمریکا.
- دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران.
- پرسی ئاگربەست لەنێوان ڕووسیا و ئۆکراینا.
زانیاریی زیاتر: شارەزایانی بازاڕی زێڕ پێیانوایە لە ماوەی کورتخایەن پاڵەپەستۆیەکی زۆر لەسەر نرخی زێڕ هەیە و دابەزینی نرخەکەی ئەگەرێکی کراوەیە. بەڵام لەماوەی مامناوەند و درێژخایەن زێڕ بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە و ئەوانەی نیازی وەبەرهێنانی درێژخایەنیان هەیە دەتوانن سوود لەم دابەزینەی ئێستا وەربگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز