سەرۆکی دەستەی سیاسی سوەیدا: درووزەکان چەکەکانیان ڕادەستی دەسەڵاتدارانی دیمەشق ناکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 ئایار

بەشێک لە ئەندام و چەکدارانی درووزی. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی هێزێکی سەربازی بەناوی ئەنجوومەنی سەربازی سوەیدا دامەزرا، ئێستا بەتەواوی کۆنتڕۆڵی شارەکەیان کردووە و سەرۆکی دەستەی سیاسی سوەیداش دەڵێت " لەم قۆناغەدا ئامادەنین چەکەکانیان ڕادەستی دەسەڵاتدارانی دیمەشق بکەن" .
وێنە گەورەکە: لە ڕۆژانی ڕابردوو، شەڕ لەنێوان چەکدارانی درووز و چەکدارانی سەر بە دەسەڵاتی سووریا لە شارۆچکەکانی جەرمانا و سەحنایا لە پارێزگای ڕیفی دیمەشق و لە چەند ناوچەیەکی شاری سوەیدا ڕوویدا، بەهۆکاری ئەوەی کەسێکی درووز بێڕێزی بە پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) کردووە، ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی چەند چەکدارێکی نەناسراو لە دەرەوەی جەرمانا هێرش بکەنە سەر شارەکە و دواتر شەڕەکە بەرفراوان بوو.
لێدوانی فەرمی: جەمال دەروێش، سەرۆکی دەستەی سیاسی سوەیدا بەئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
٠ درووزەکانی سووریا بەتایبەتی خەڵکی پارێزگای سوەیدا بەهیچ شێوەیەک متمانەیان بەو هێزە سەربازییە توندڕەوەی دیمەشق نەماوە، چونکە ئەو هێزە هەمان ئەو گرووپە چەکدارەن کەپێشتر لەژێر ناوی تەحریرولشام کاریان دەکرد.
٠ ئێمە هیچ کیشەیەکمان لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکەی سووریا بەتایبەتی سوونە مەزهەب نییە، کێشەمان لەگەڵ ئەو ڕەوتە سەلەفییە توندڕەوەیە کە ئێستا بەئارەزووی خۆیان و لەدەرەوەی یاسا و بنەماکانی دەستوور ڕەفتار دەکەن.
قووڵتر: بەگوتەی سەرۆکی دەستەی سیاسی سوەیدا، درووزەکان لەگەڵ یەکپارچەیی خاکی سووریان و داوای سیستمی فیدڕالی لەبەرێوەبردنی وڵات ناکەن، هاوکات چەکدارانی درووز کە ئێستا ئارامی و ئاسایشی سوەیدا دەپارێزن لەم قۆناغەدا و تاوەکو هێزێکی سەربازی نیشتمانی دانەمەزرێت ئامادەنین چەکەکانیان ڕادەستی دەسەڵاتدارانی دیمەشق بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەشتەکانی بۆ ئێران دەستپێدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیوەندی نێوان شەکرەی خوێن و نەخۆشییەکانی چاو ئاشکرا دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەکارهێنانی بیستۆک هەڕەشە لە بیستنی گەنجان دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: هیچ وادەیەک بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دیاری نەکراوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی فەڵەستین: نابێت حەماس لە غەززە دەسەڵاتدار بێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بزووتنەوەی حەماس هەواڵێک سەبارەت بە سەرۆکەکەی ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ویتکۆف لەبارەی دانوستانەکانی غەززە گەشبینە