لیژنە وزارییەکەی عێراق کۆمەڵێک ڕاسپاردە و پێشنیاز پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیران دەکات

  • بزنس
  • 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
لیژنە وزارییەکەی عێراق کۆمەڵێک ڕاسپاردە و پێشنیاز پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیران دەکات

کۆبوونوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق - پارە - گرافیکی ئاڤا

ئاڤا نیوز

سبەی کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت و بڕیارە لیژنەکە کۆمەڵێک ڕاسپاردە و پێشنیاز پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیران بکات و پرسی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستانیش بە لایەکدا بخرێت.

وێنە گەورەکە: زیاتر لە 70 ڕۆژە بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی کوردستانی ڕاگرتووە، سەرەڕای هەوڵەکانیش لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، دادگای فیدراڵی و پەرلەمانی عێراق، بەڵام تائێستا بڕیاری ناردنی مووچە نەدراوە، 12ی ئەم مانگەش بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، لە بەغداوە بەڵێنی چارەسەرکردنی پرسی ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە چەند ڕۆژی داهاتوو دراوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەو لیژنە وزارییەی سوودانی هەفتەی ڕابردوو پێکی هێنابوو، بڕیارە سبەی ڕاپۆرتی خۆیان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران پێشکەش بکەن. لیژنەکە کۆمەڵێک ڕاسپاردە و پێشنیاز پێشکەش دەکەن کە چۆن کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن. هەروەها ئەو پێشنیاز و چارەسەرانەی لیژنەکە دەیانخەنەڕوو گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و خەرجکردنی مووچە.

لەلاەیەکی دیکەوە: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دیدارێکدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنێکی سعوودی باس لە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات و دەڵێت، کێشەکان تەکنیکین و سیاسی نین، "پابەندین بە ئەرکە ئەخلاقی و دەستوورییەکان بەرامبەر خەڵکی کوردستان، بەدرێژایی ماوەکانی ڕابردوو پابەندی بڕیاری دادگای فیدراڵی بووین.

لەبارەی کۆبوونەوەکەی ڕۆژی سێشەممە، سوودانی دەڵێت، ئەو ڕاپۆرتەی لیژنەکە پێشکەشی دەکات، دەبێت دڵنیابێتەوە لەوەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتەواوەتی پێیەوە پابەند بێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ