نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان دادەبەزێت

  • بزنس
  • 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان دادەبەزێت

نمایشکردنی زێڕ لە بازاڕی زەڕەنگرانی هەولێر، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا

ئاڤا نیوز


نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان ڕوو لە دابەزینەوە و ئەندامێکی سەندیکای زێڕەنگرانیش دەڵێت: کڕین و فرۆشتنی زێڕ بەشێوەی ئۆنڵاین کاریگەری لەسەر نرخەکەی دروست کردووە. 

لێدوانی فەرمی: سەفین وەرتی، ئەندامی سەندیکای زەڕەنگەرانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بە بەراورد بە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ئێستا نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا دابەزیووە، لە هەر ئونسەیەک زێڕ 20 دۆلار و لە مسقاڵێکیش پێنج هەزار دینار دابەزیووە.

کڕین و فرۆشتنی زێڕ بەشێوەیەکی ئۆنڵاین، قسەکانی دۆناڵد ترەمپ، هەواڵەکانی ڕۆژ بەردەوام کاریگەرییان لەسەر گۆڕانکاری لە نرخی زێڕ هەیە، پێشبینی دەکەم نرخی مسقاڵێک زێڕ تا 620 هەزار دینار داببەزێت.


زانیاریی زیاتر: ئێستا نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم جۆرەیە.


یەک ئۆنسی زێڕ بە سێ هەزار و 355 دۆلارە

مسقاڵێک زێڕ عەیار 22 بە 687 هەزار دینارە

مسقاڵێک زێڕ عەیار 21 بە 655 هەزار دینارە

مسقاڵێک زێڕعەیار 18 بە 560 هەزار دینارە

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ