
ئەمڕۆ پێنجی پێنجە هێشتا مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە رەوانە نەكراوە، ئەوەش تەنیا لەبەر دواخستنی واژۆكردنی لیستەكە لەلایەن تەیف سامی، وەزیری دارایی حكومەتی عێراقەوە.
ئەم دواكەوتنەش وەک جاران پەڵپگرتن نییە لە لیستەكە، یاخود رەتكردنەوەی پارەناردن نییە بۆ هەرێم، بەڵكو هۆكارەكانی ئەمجارە جیاوازن.
تاوێک بەهۆی گەشتە زۆرەكانی خانمی وەزیر بۆ دەرەوەی وڵات و تاوێک بەهۆی وەک خۆی دەڵێت، وردبینی لە لیستەكە و تاوێكیش پشووی رۆژەكانی هەفتە و نەبوونی دەوام و تاوێكیش لەبەردەستنەبوونی نەختینە.
هەمو ئەمەش تەنیا ئەم پەندە كوردییە دەسەلمێنێت: تێر ئاگای لە برسی نییە.
پێشتر حكومەتی هەرێم و بەدیاریكراوی لە كابینەی نۆ، زۆر هەوڵی ئەوە دراوە هەموو بیانووەكانی بەغدا بەهەق و ناهەقیەوە ببڕدرێت تا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەكاتی خۆیدا بدرێت.
بۆئەمەش چەندین رێكکەوتن لەگەڵ بەغدا كراوە و هەرێم پابەندی هەمو ئەو رێكکەوتنانە بووە، چونكە دواجار رێکكەوتنەكان لەبەرژەوەندی هەرێم بووە و لەسەر بنەمای دابینكردنی تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كراوە، بەڵام هەمیشە بەغدا كێشەی پابەند نەبوون و دواخستنی ناردنی موچەی هەبووە.
بێگومان بە فشار و رێكکەوتن و بیانوبڕینەكانی حكومەت و كابینەی نۆ بوو، كە بەشێكی گەورەی كێشە نەبوونی مووچە لە هەرێم چارەسەر كرا، ئەگەر وەزارەتی دارایی عێراقیش بەتەواوی پابەندی ئەو رێكکەوتنانە بووایە و وەك خۆی جێبەجێی بكردایە، بێگومان كێشەی دواكەوتنی مووچەش بە تەواوی نەدەما.
لە ئێستاشدا هەر لە ئامادەكردنی لیست تا ناردنی میزان موراجەعە تا ناردنی بەشێک لە داهات بەپێی رێكکەوتنەكان حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو ئەمانەی ئەنجام داوە، هەر بۆیە لە ئێستادا لە دواكەوتنی مووچەدا حكومەتی عێراق هیچ بیانوویەكی نییە جگە لە دواكەوتنی واژۆی لیستەكە لەلایەن تەیف سامییەوە.
واتە ئێستا كێشەی دواكەوتنی مووچە كێشەی دواكەوتنی واژۆیەكە بە ناوی تەیف سامی!
بەمەش چارەنووسی سەدان هەزار فەرمانبەری هەرێم و رێككردنەوەی رۆژەكانی دابەشكردنی مووچە تەنیا لەسەر ئەوە وەستاوە كە چیدی تەیف سامی بەهۆی گەشت و رۆژانی پشوو و خەمساردییەوە ئەم واژۆ گرنگە دوانەخات.
بەڵام دووبارە هەر دەبێ بڵێین هەرگیز تێر ئاگای لە برسی نییە و كەسێک كە خۆی مووچەكەی دواناكەوێت لە كێشەی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرێكی دیكە و لێكەوتەكانی تێناگات.
یەكێك لەسەركردەكانی جیهان دەڵێت: هەرگیز نەمهێشتووە داواكاریی هاوڵاتییەک لە سەر مێزەكەم بمێنێتەوە و واژۆكردنی بخەمە رۆژێک دواتر، چونكە ئەو دواخستنە لای من رۆژێكە، بەڵام بۆ ئەو ئیشی ساڵێكە! ئایا تەیف سامی لەم لۆژیكە تێدەگات؟
ئەمە تێگەیشتنە لە پێویستی بە دەمەوە چوونی خێرای كاروباری هاووڵاتییان لەكات و ساتی خۆیدا تێگەیشتنە لە پێویستییە رۆژانەییەكانی هاووڵاتییان و لە جێبەجێكردنی بەرپرسیارێتی دایە وەک خۆی.
دواخستنی هەر رۆژێكی واژۆكردنی لیستی مووچە كێشەی چەندین رۆژ بۆ چەندین هاووڵاتی دروستدەكات، وەک لە فەرموودەدا هاتووە "هەندێ شت هەیە لای ئێوە ئاسانە بەڵام لای خودا زۆر گەورەیە" كاتێك خاتوو تەیف سامیش واژۆ نەكردنێک بە سادە تێدەگات و ئەمڕۆ و سبەی پێ دەكات ئەوا كێشە بۆ سەدان هەزار مرۆڤ و پێویستییەكانیان دورستدەكات و لێكەوتەكەی لەسەر شانی خەڵک زۆر قورسە، بێگومان ئەمەش وەک تاوان لەلای خودا زۆر گەورەیە.
لە هەموو ئەمانەدا یەک شت بە تەواوی جێی پرسیار و نیگەرانییە، ئەویش بێدەنگی و قروقەپ كەوتنی نوێنەرانی كوردستانە لەبەغدا لەپای ئەم یاری كردنە بە قووتی خەڵكی كوردستان.
وەک لە بەشدارییەكدا هاووڵاتییەک لە لایڤی هەواڵەكانی كاتژمێر حەوتی ئاڤادا نووسیبووی "ئەو پەرلەمانتارانەی زمانیان بەرامبەر هەرێم ئەوەندە درێژ بوو، ئێستا بۆ لە بەرامبەر بەغدا ئەوەندە لاواز و بێ زمانن؟
نوێترین بیروڕا
بەغدا لە نێوان میوانداریکردنی لووتکەی عەرەبی و ئالنگارییەکانی ناوخۆ
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەوێ بووین - لە ستایشی ڕەنگینیی دهۆکدا
3 ئایار
کار و کرێکاری لە دیدێکی ئایینی
2 ئایار
كورد لەناو بەها جیهانیەكانی سەردەمی نوێدا
1 ئایار
"زیندووکردنەوەی میراتی هەولێر: سەردەمێکی نوێی ئاسایشی ئاو و خۆشگوزەرانی"
30 نیسان
ئەگەر بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە سلێمانی لێی بدرێت بازرگان و خەڵکی مەدەنی چی بکەن؟
27 نیسان
چەند دێڕێک بۆ یادی بۆردوومانکردنی قەڵادزێ
23 نیسان
سەرۆک بە تەنیا هاتە ژوورێ !
23 نیسان
چەخماخەیەک لە قاهیرەوە .. 127 ساڵ خەباتی بێوچانی وشەی کوردی
22 نیسان
سێ ڕێڕەوی گۆڕانکاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
19 نیسان
- بیروڕا
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا لە نێوان میوانداریکردنی لووتکەی عەرەبی و ئالنگارییەکانی ناوخۆ