مارکۆ ڕۆبیۆ: دەبێت بە زووترین کات هیندستان و پاکستان کۆتایی بەم دۆخە بهێنن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 ئایار
کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوا لە بەرپرسانی هیندستان و پاکستان دەکات بە زووترین کات ڕێگەچارەیەک بۆ دۆخی ئێستای نێوانیان بدۆزنەوە.
وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو ناکۆکی و گرژیەکانی نێوان هیندستان و پاکستان پێی نایە قۆناغیکی مەترسیدار و هەردوو دەوڵەت چەند پێگەیەکیان لە خاکی یەکتر کردە ئامانج، هیندستان هێرشی دەستپێکرد و پاکستان وەڵامی دایەوە و دەیان قوربانی لێکەوتەکانی هێرشی هەردوو وڵات بوون بۆسەر یەکتر، هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕاگرتنی گرژی و ناکۆکییەکان بەردەوامە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای دۆزینەوەی ڕێگەچارەی خێرا لە هیندستان و پاکستان دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند، لە نزیکەوە چاودێری دۆخی نێوان پاکستان و هیندستان دەکات، لە پێناو کۆتایهێنان بە دۆخی ئێستا پێویستە بە زووترین کات سەرکردایەتی هەردوو دەوڵەت پێکەوە کار بکەن، بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی گرژییەکان.
باکگراوند: 22-4-2025، لە هێرشی گرووپێکی چەکداریدا بۆ سەر هەرێمی کشمیر لە خاکی هیندستان 26 کەس کوژران، ئەم ڕووداوە جارێکی دیکە ناکۆکی لە مێژینەی نێوان پاکستان و هیندستانی زیندوو کردەوە و هەردوو وڵات هەموو پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان پچڕاند، ئێستا دۆخی هەردوو وڵات لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە بۆ جەنگ و هەنگاو بەرەو جەنگێکی گەورەی مەترسیدار دەنێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی داعشەوە هۆشداری بە عێراق دەدات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێک لە دانپێدانانەکانی عەجاج بڵاو دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تێچووی هەر دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق زیاتر لە 14 ملیار دینار بووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
دادوەرە میهرەبانەکەی ئەمریکا لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
11 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ڕێگری لە کۆچبەران ترەمپ فەرمانی داوە دیواری سنووری وڵاتەکەی ڕەش بکرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرهاد پیرباڵ: بەو ئامانجە گەیشتووم کە بۆی لە دایکبووم
16 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ڕۆشنبیری کتێبخانە و ئەرشیفی مامۆستا عەزیز گەردی دەكڕێتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ترەمپ بۆ ئەردۆغان ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی پرۆسەی ئاشتی بە بەشداری دایکانی ئاشتی کۆدەبێتەوە