بانکی ناوەنديی عێراق: ئەمریکا چاو بە سزاکان بۆ سەر ژمارەیەک بانک دەخشێنێتەوە
- بزنس
- 2024-03-14

وێنەی كۆبوونەوەكە- میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، لێکتێگەیشتنێک هەیە ئەمریکا چاوخشاندنەوە بەو سزایانەدا بکات کە بەسەر بانکە عێراقییەکان دا سەپاندوویەتی.
لێدوانی فەرمی: عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان ڕایگەیاندووە، نا جێگیری نرخی دۆلار بەهۆی بوونی بازرگانی نایاساییەوەیە، کە دۆلار بەکاش لە بازاڕەوە دەکێشنەوە.
زانیاریی زیاتر: کۆبوونەوەکان لەگەڵ گەنجینەی ئەمریکا بەردەوامن و لێکتێگەیشتنیش کراوە بۆ چاوخشاندنەوە بەو سزایانەی بەسەر بانکە عێراقییەکاندا سەپێندراوە، نابێت لە داهاتوودا ئەم جۆرە بڕیارانە دەربکرێن، بەبێ گفتوگۆکردن و ئاگادارکردنەوەی بانکی ناوەندی عێراق. عەلی عەلاق وای گوتووە.
بۆچی گرنگە: ئەو سزا دەرەکییانەی کە بەسەر ژمارەیەکی زۆر لە بانکە ناوخۆییەکانی عێراقدا سەپێندراون، بوونەتە ڕێگر لەبەردەم کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ بانکە پەیوەندیدارە نێودەوڵەتییە باوەڕپێکراوەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، سزای بەسەر حەوت بانکی عێراقیدا سەپاندووە و پێشتریش 14 بانکی دیکەی سزاداوە، عێراق داوای کردووە، واشنتن چاو بە بڕیاری سزادانی بانکەکانیاندا بخشێنێتەوە و سزاکانیان لەسەر لاببات.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ 15% پێناسی گومرگی دەخاتە سەر کاڵاکانی تورکیا