ژمارەیەک حەجخواز لە فڕۆکەخانە لە چاوەڕوانی ڕۆیشتنیان بۆ مەککەی پیرۆز. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ پێنجشەممە یەکەم گەشتی حاجییانی عێراق بۆ شاری مەککە دەستپێدەکات و ڕۆژی 19ـی ئایاریش یەکەم کاروانی حاجییان لە هەرێمی کوردستانەوە لە ڕێگەی ئاسمانییەوە گەشتی سعوودیە دەکەن.
وێنە گەورەکە: ساڵانە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بە دەیان هەزار حەجخواز لە وڵاتانەوە ڕوو لە سعوودیە و بە دیاریکراویش شاری مەککەو شوێنە پیرۆزەکانی ئەو شارە دەکەن، لە هەرێمی کوردستان و عێراقیشەوە هەم لە ڕێگەی گەشتی ئاسمانی و هەمیش لە ڕێگەی وشکانییەوە گەشت دەکەن.
لێدوانی فەرمی: مەیسەم ئەلسافی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ وەزیری گواستنەوەی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەستپێکردنی گەشتە ئاسمانییەکان تایبەت بە گواستنەوەی حاجییان ڕادەگەیێنێت، کە ڕۆژانە لە فڕۆکەخانەکانی بەغدا، نەجەف، بەسرە، هەولێر، سلێمانی و کەرکووکەوە دەبێت.
شێوازی جێبەجێکردن: وەزارەتی گواستنەوە نوێترین فڕۆکەی ئاسمانی مۆدێلەکانی بۆینگ (727) و دریملاینەر و ئەیرباس (787)ـی ئامادەکردووە. کە بە باشترین تایبەتمەندی نێودەوڵەتی تەیارکراون، لەگەڵ ئامادەکاری بۆ زیادکردنی فڕۆکەی دیکە لە ئەگەری زیادبوونی ژمارەی گەشتەکان.
لەلایەکی دیکەوە: کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: گەشتە ئاسمانییەکان لە هەرێمی کوردستان لە 19ـی ئایارەوە لە ڕێگەی هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەستپێدەکەن و تاوەکو 28ـی ئایار بەردەوام دەبێت. یەکەم گەشتیش لە ڕێگەی وشکانییەوە لە 16ـی ئایار دەستپێدەکات.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی کاروان ستوونی ژمارەی حاجییانی هەرێمی کوردستان بە گشتی پێنج هەزار و 136 کەسن، ئەوانەی لە ڕێگەی وشکانییەوە گەشت دەکەن، ژمارەیان هەزار و 440 کەسە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی باڵیۆزە نوێیەکانی عێراق کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆڕێکی ساختەکاری و بەرتیل وەرگرتن لە شارەوانیی ناسریە هەڵوەشێندرایەوە