بۆچی بە بەرزبوونەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار نرخی شتومەک هەرزان نابێت؟
- بزنس
- 8 ئایار

دیمەنی بازاڕی سلێمانی. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
ئەگەرچی ماوەیەکە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دەبینێت، بەڵام نرخی کالا و شتومەک لە بازارەکاندا هەرزان نابێت، بەڵام بە پێچەوانەوە، ڕاستەوخۆ نرخی شتەکان بەرز دەبنەوە.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە ئاڤای ڕاگەیاند: بەرزبوونەوەی بەهای دینار ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر هەرزانکردنی شتومەک نابێت، چونکە ئەو شتومەکەی هەیە، بە ڕۆژیک و دوو ڕۆژ نەگەیشتووەتە نێو بازاڕەکان.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی نەوزاد شێخ کامیل کاڵا و شتومەکەکان لەڕێگەی وشکانی، ئاوی و ئاسمانییەوە دەهێنرێنە کوردستان، ماوەی گەیشتنیان مانگێک بۆ دوو مانگ، جاری وایە سێ مانگیش دەخایەنێت، بۆیە بەرزبوونەوەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار لە چەند ڕۆژێکدا، کاریگەریی لەسەر هەرزانبوونی بازاڕ نابێت.
ئەوەی پێویسە بیزانیت: بەهای دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕ دابەزین و بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت، بەجۆریک لە مانگی 2ـی ساڵی 2023 نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەکاندا بە زیاتر لە 170 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرا.
باکگراوند: بانکی ناوەندی عێراق لە 8ـی شوباتی 2023ـەوە بڕیاریدا بە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی و ئەم فرۆشتنە سێ جۆر لەخۆ دەگرت:
٠ نرخی کڕینی یەک دۆلار لە وەزارەتی دارایی بە هەزار و 300 دینار.
٠ نرخی فرۆشتنی دۆلار بە بانکەکان لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی بە هەزار و 310 دینار.
٠ نرخی فرۆشتنی یەک دۆلار لە بانک و دامەزراوە داراییەکان بە هەزار و 320 دینار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشەئاردی زیاتر لە 800 هەزار هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان دەبڕدرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دادوەرە میهرەبانەکەی ئەمریکا لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەخۆشانی تالاسیمیا بۆ چاندنی مۆخ دەنێردرێنە دەرەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دادوەرە میهرەبانەکەی ئەمریکا لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ڕێگری لە کۆچبەران ترەمپ فەرمانی داوە دیواری سنووری وڵاتەکەی ڕەش بکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرهاد پیرباڵ: بەو ئامانجە گەیشتووم کە بۆی لە دایکبووم
6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ڕۆشنبیری کتێبخانە و ئەرشیفی مامۆستا عەزیز گەردی دەكڕێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی بە فەرمی هەژماری تیکتۆکی دانا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ جارێکی دیکە بەرزدەبێتەوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی بۆ ئاڤا: ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پارەی مووچە دەگات
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزی
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشەوا هەورامانی: کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی کوردستان و تەیف سامی کۆبوونەوە