نەخۆشانی تالاسیمیا بۆ چاندنی مۆخ دەنێردرێنە دەرەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیەکی بۆ ناردنە دەرەوەی نەخۆشانی تالاسیمیا بۆ چاندنی مۆخی ئێسک ڕاگەیاندووە، سەرۆکی لیژنەی ناردنەدەوەی نەخۆشەکان دەڵێت 'لە قۆناغی یەکەمدا هەشت نەخۆش ڕەوانەی دەرەوە کراون'.

چیرۆکی سەرەکی: لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بودجەیەکی تایبەت تەرخان کراوە، بۆ ئەوەی 140 نەخۆشی تالاسیمیا لە سەرانسەری کوردستان بۆ چاندنی مۆخ ڕەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێن.

لێدوانی فەرمی: د. هۆشیار یاسین، سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوون و سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەی ناردنە دەرەوەی تووشبوانی تالاسیمیا بۆ چاندنی مۆخ، بە ئاڤای ڕاگەیاند: گرێبەستی دوو ساڵ لەگەڵ کۆمپانیایەک کراوە، بۆ ئەوەی 140 نەخۆشی تالاسیمیا بۆ چاندنی مۆخی ئێسک بنێرینە دەرەوە و چارەسەری یەکجاریان بۆ بکرێت.

سەرۆکی لیژنەکە ئەمانەشی وت:

٠ لە 19-6-2025، ئەم پڕۆژەیە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەروەها ڕۆژی 19ـی ئاب یەکەم قۆناغی ناردنە دەرەوەی نەخۆشەکان دەستی پێکرد و هەشت نەخۆش نێردرانە دەرەوە.

٠ هەر نەخۆشێک کە ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێت، بەخشەرێک و دایک و باوکی لەگەڵدا دەبێت، لە قۆناغی یەکەم لەگەڵ هەشت نەخۆشەکە 26 کەسی دیکە نێردراونەتە دەرەوە، واتە کۆی گشتی 32 کەسن.

٠ دوو جۆر نەخۆشی تالاسیمیا هەیە، ئەوانەی بەخشەریان لەگەڵە، ئەوانەی بەخشەریان نییە.

٠ 100 نەخۆشی تالاسیمیا بەخشەری لەگەڵە و 40 نەخۆشیش بێ بەخشەرن.

٠ 34 نەخۆشی تالاسیمیا نموونەی خوێنیان لێوەرگیراوە ڕەوانەی دەرەوە کراوە.

ژمارەکان وادەڵێن: زیاتر لە سێ هەزار تووشبووی تالاسیمیا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دەستنیشان کراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ