وەزارەتی تەندروستی چەند لیژنەیەک بۆ چاودێری تاقیگە ئەهلییەکان پێکدەهێنێت
- تەندروستی
- 19 ئاب

پشکنینی پزیشکی لە تاقیگەیەکی ئەهلی
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی چاودێری و کۆنتڕۆڵکردنی سەرپێچی، بەڕێوەبەرایەتیی تاقیگەکان لە دیوانی وەزارەتی تەندروستی لیژنەیەکی باڵا لەسەر ئاستی وەزارەت و ژمارەیەک لیژنەی دیکە لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان پێکهێناوە، بەدواداچوون بۆ دۆخی تاقیگە ئەهلییەکان دەکەن.
وێنە گەورەکە: لە سنووری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ژمارەیەک تاقیگەی بێ مۆڵەت هەن، کە دوور لە ڕێنمایی و مەرجەکانی وەزارەتی تەندروستی کاردەکەن، هەندێکیان کیتی ئێکسپایەر بۆ پشکنینەکان بەکاردەهێنن و بەمەش دەرەنجامەکەی هەڵە دەردەچێت.
چیرۆکی سەرەکی: هاونیشتمانییەک پشکنینی شەکرەی سێ مانگەی لە یەکێک لە تاقیگەکانی هەولێر کردووە و بەگوێرەی دەرەنجامەکە بێت تووشی نەخۆشی شەکرە بووە، دواتر لە نەخۆشخانەیەک و سێ تاقیگەی دیکە پشکنین دەکات دەردەکەوێت شەکرەی نییە و دەرەنجامی پشکنینی یەکەمی هەڵە بووە.
لێدوانی فەرمی: د.هەڤاڵ حەسەن، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تاقیگەکان لە وەزارەتی تەندروستی؛ بە ئاڤای گوت، "ئەو لیژنەی لە هەولێر پێکهێنراوە ڕادەسپێرین دەستبەجێ سەردانی ئەو تاقیگەیە بکات و ڕێکاری پێویست بەرامبەر ئەو تاقیگەیە دەگرینە بەر."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فرمانی پێکهێنانی لیژنە لەسەر ئاستی وەزارەت لیژنەیەکی باڵا، لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان نۆ لیژنە پێکهاتوون، هەر لیژنەیەک حەوت بۆ هەشت کەسن، سەردانی تاقیگەکان دەکەن، سزاکان بەگوێرەی جۆری سەرپێچییەکە دیاریدەکرێن، لە 250 هەزار دینار بۆ یەک ملیۆن دینار، ئەم جۆری سەرپێچییە بۆ دەرئەنجامی هەڵەی پشکنینی تاقیگەکە دیاریکراوە. ئەگەر مۆڵەتی نەبێت دادەخرێت و یەک ملیۆن دیناریش سزا دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
فەرهاد پیرباڵ: بەو ئامانجە گەیشتووم کە بۆی لە دایکبووم
2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ڕۆشنبیری کتێبخانە و ئەرشیفی مامۆستا عەزیز گەردی دەكڕێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی بە فەرمی هەژماری تیکتۆکی دانا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جلەکانی زێلێنسکی لەکۆشکی سپی جارێکی دیکە دەنگی دایەوە
19 ئاب
هەوڵی کڕینەوەی سامانی کولتووریی عەزیز گەردی دەدرێت
19 ئاب
- تەندروستی
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر: عێراق خزمەتگوزاریی پزیشكی بە كەمپەكان ناگەیێنێت
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی تەندروستی لە چاکسازییەکان ئەنجام دەدرێت
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
داهێنانێکی نوێ؛ زانایان هەویری ددان لە خوری مەڕ بەرهەم دەهێنن