
ئاڵای وڵاتانی هیندستان و پاکستان
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ئاگربەستی نێوان هندستان و پاکستان ڕایگەیێنرا، پاکستان پیرۆزبایی لە گەلەکەی کرد و بە سەرکەوتن بەسەر سوپای هیندستان وەسفی کرد.
وێنە گەورەکە: دوای چەند ڕۆژێک لە شەڕ و ڕووبەڕبوونەوەی نێوانیان، بە بەکارهێنانی فڕۆکەی جەنگی و چەکی قوورس، دواجار دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە دۆناڵد ترەمپ، ئاگربەستی نێوان هەردوو وڵاتی ڕاگەیاند، کە 30 وڵات بەشداربوون لەو نێوەدگیرییە و پاکستان ئەمەی بە سەرکەوتن بەسەر هیندستان هەژمار کردووە.
لێدوانی فەرمی: شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان دوای ئەو ئاگربەستە ڕایگەیاند: ''ئەمە سەرکەوتنێکە نەک تەنیا بۆ سوپای وڵاتەکەمان، بەڵکو بۆ هەموو گەلەکەمان، مێژوو لە بیری ناکات کە چۆن سوپا لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا سوپای هیندستانیان بێدەنگ کرد ".
لەلایەکی دیکەوە: شەریف سوپاسی سەرۆکی ئەمریکا و تەواوی ئەو وڵاتانەی کرد کە بەشداربوون لەو نێوەندگیرییە و ڕۆڵیان لە ڕاگەیاندنی ئاگربەستەکەدا هەبووە.
لەلایەکی دیکەوە: دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست، هیندستان سوپای پاکستانی بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار کرد، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی پاکستان هەموو ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە پابەندی وڵاتەکەی بۆ ئاگربەست دووپاتکردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلینسکی مەرجی خۆی بۆ دیداری لەگەڵ پووتین ئاشكرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا بڕیاری دەرکردنی ئەمیرێکی پێشووی داعش دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تێچووی هەر دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق زیاتر لە 14 ملیار دینار بووە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
دادوەرە میهرەبانەکەی ئەمریکا لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ڕێگری لە کۆچبەران ترەمپ فەرمانی داوە دیواری سنووری وڵاتەکەی ڕەش بکرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرهاد پیرباڵ: بەو ئامانجە گەیشتووم کە بۆی لە دایکبووم
18 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ڕۆشنبیری کتێبخانە و ئەرشیفی مامۆستا عەزیز گەردی دەكڕێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلینسکی مەرجی خۆی بۆ دیداری لەگەڵ پووتین ئاشكرا دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی داعشەوە هۆشداری بە عێراق دەدات
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤانس: ئەوەی لە ئۆکراینا ڕوودەدات بەهۆی بایدنەوەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای دەستبەجێ ئاگربەستی غەززە دەکات
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دادوەرە میهرەبانەکەی ئەمریکا لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ڕێگری لە کۆچبەران ترەمپ فەرمانی داوە دیواری سنووری وڵاتەکەی ڕەش بکرێت