
ژمارەیەک لە دانیشتوانی ئەفغانستان لەکاتی یاریکردنی شەترەنج
ئاڤا نیوز
حکومەتی تاڵیبان بڕیاری قەدەغەکردنی یاری شەترەنجی لە سەرانسەری ئەفغانستان دەرکرد، بەو پاساوەی کە ئەم یارییە پشت بە شانس دەبەستێت و پێشێلی بنەماکانی ڕەوشت دەکات.
وێنە گەورەکە: لەو کاتەوەی بزووتنەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان دەسەڵاتی گرتووەتەوە دەست، چەندین شتی قەدەغەکردووە، لە بواری وەرزشی پێشتر یاریی هونەرە جەنگییە تێکەڵاوەکانی بە بیانووی تووندوتیژی قەدەغەکردبوو.
لێدوانی فەرمی: ئەتاڵ ماشوانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی وەرزش لە ئەفغانستان بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، ئەم یارییە وەک "ئامرازێک بۆ قومارکردن بە پارە" لێکدراوەتەوە، کە بەپێی یاسای "فەرمان بە چاکە و نەهی لە خراپە" کە ساڵی ڕابردوو دەرچووە، کارێکی قەدەغەکراوە.
لەهەمان کاتدا: ماشوانی ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی کە بابەتەکە پەیوەندی بە بابەتی ئایینییەوە هەیە، یاری شەترەنج لە ئەفغانستان بەشێوەیەکی کاتی هەڵدەپەسێردرێت تاوەکو چارەسەرێک بۆ ئەم کێشەیە دەدۆزرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: عەزیزوڵڵا جولزادەی تەمەن 46 ساڵ، خاوەنی کافێیەک لە کابول کە شوێنێکی سەرەکی بوو بۆ یاریکەرانی شەترەنج، دەڵێت: "سەرەڕای ئەوەی قەناعەتم بە بەڵگە ئایینییەکان نییە، بەڵام ناچارم بڕیارەکە جێبەجێ بکەم. ئەگەرچی زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی یاریزانی ئاستبەرزی شەترەنجیان هەیە کە بەشداری لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکان دەکەن، ئەوانەی دێنە ئێرەش یاری دەکەن، لەسەر پارە نایکەن.
باکگراوند: تاڵیبان بۆ دووەم جار لە مێژووی ئەفغانستاندا لە مانگی ئابی ساڵی 2021 دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان هاتەوە سەر دەسەڵات. ئەم گرووپە پێشتریش لە ساڵانی 1996 تا 2001 دەسەڵاتیان بەدەستەوە بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 12 خولەک لەمەوپێش
دوای ڕاگەیاندنی ترەمپ بە ڕێککەوتن لەگەڵ چین نرخی زێڕ 2% دابەزی
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: لەیلا قاسم سیمبوولی ئازادیخوازیی مرۆڤی كوردە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
حەوت لایەنی سیاسی لە کوردستان بە یەک لیست بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن
10 ئایار
ڕاگواستنی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سلێمانی دەستیپێکرد
10 ئایار
لەنێوان ئیتاڵیا و یۆنان 43 کۆچبەری کورد ڕزگارکران
10 ئایار
نوێترین زانیاری و هەڵوێستی بەرپرسانی باڵای کورد و تورکیا لەبارەی کۆنگرەی پەکەکە
10 ئایار
عێراق ماوەی 10 ڕۆژ هەموو خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەک قەدەغە دەکات
10 ئایار
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
داوایەک بۆ وەرگرتنی هەموو گەنمی جووتیاران ئاراستەی بەغدا دەکرێت
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: لەیلا قاسم سیمبوڵی ئازادیخوازیی مرۆڤی كوردە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە ئامادەکارییەکان بۆ لووتکەی عەرەبی لە بەغدا دەست پێدەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارمەندە هەمیشەییەکانی کۆمیسیۆن زەوییان پێدەدرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بڕیاری پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە دەکات