
ڤۆڵۆدمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ڤۆڵۆدمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ دانووستانەکەی 15ـی ئەم مانگەی لە ئیستەنبووڵ نیشاندا، ئەمەش دوای ئەوەی پووتین داوای لە تورکیا کرد میوانداری ئەو دانووستانە بکات و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاش بەم داواکاریەی ڕازی بوو.
وێنە گەورەکە: ئەم لێدوانەی زێلینسکی دوای ئەوە دێت کە ڤلادمیر پووتین، داوای لە تورکیا کرد کە میوانداری لە دانووستانی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا بکات لە 15ـی ئەم مانگەدا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاش میوانداری ئەو دانووستانەی قەبووڵ کرد بە ئامانجی گەیشتن بە ئاشتەوایی و ئاگربەستی هەمیشەیی.
بڵاوکراوەی فەرمی: زێلینسکی لە ئێکس ڕایگەیاند: ئێمە چاوەڕوانی ئاگربەستێکی بەردەوام و هەمیشەیین کە لە سبەینێوە دەست پێدەکات، بۆ دروستکردنی بنەمایەکی دیپلۆماسی، هیچ خواستێک نییە بۆ بەردەوامیدان بە شەڕ و کوشتن، ڕۆژی پێنج شەممە، من چاوەڕێی پووتین دەکەم لە تورکیا، هیوادارم ئەم جارەش ڕووسیا بەدوای سەرکەوتن نەگەڕێت.
لەلایەکی دیکەوە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بەو پرسە گوتی: پووتین نایەوێت ئاگربەستی لەگەڵ ئۆکڕاینا هەبێت، بەڵکو دەیەوێت ئەو کۆبوونەوەیە بکات بۆ ئەوەی خوێنڕشتن ڕاگرێت، پێویستە ئۆکڕایناش بەوە ڕازی بێت، ئەگەر ئەو دوو وڵاتە نەگەنە ڕێککەوتن ئەوا سەرکردەکانی ئەمریکا و ئەوروپا دەزانن چی دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتە خورماڵ
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر دهست بەسەر 200 ههزار لیتر ڕۆنی پیسدا دەگیرێت
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی ڕاپەڕین
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەشت پرسیار و هەشت هەزار داخ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتە خورماڵ
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر دهست بەسەر 200 ههزار لیتر ڕۆنی پیسدا دەگیرێت
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی ڕاپەڕین
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ حەوت گوندی سنووری ئامێدی هێڵی مۆبایل و ئینتەرنێتیان نییە