له‌ هه‌ولێر ده‌ست بەسەر 200 هه‌زار لیتر ڕۆنی پیسدا دەگیرێت

شەیری بکە لە:

گرافیکی ئاڤا

ئاڤا نیوز

له‌ هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر كۆگایه‌كدا گیرا کە ڕۆنی پیس و به‌كارهاتووی چێشتخانه‌كانی ساغكردووه‌ته‌وه‌ و ئامادەی کردبوو بۆ فرۆشتن.

چیرۆکی سەرەکی: هۆبەی ئابووریی ئاسایشی هەولێر و لیژنەکانی قایمقامیەت دەستیان بەسەر 200 هەزار لیتر لەو ڕۆنە پیسەداگرتووە کە خاوەنەکەی هاووڵاتییەکی میسرییە و کوردێکیشی لەگەڵدایە. پێش ئەوەش دەستیان بەسەر کۆگایەکی دیکەدا گرتبوو کە 100 هەزار لیتر لەو ڕۆنە پیسەی تێدابووە.

لێدوانی فەرمی: سلێمان محەممەد، نوێنەری قایمقامیەتی هەولێر بۆ ئاڤا میدیا وتی، ئەم کۆگایانە هیچ مۆڵەتێکیان نەبووە، "ناشزانین ئەم ڕۆنەیان بۆ چی بووە، بەڵام گومان دەکەین، ئەم ڕۆنە پیسە جارێکی دیکە لە چێشتخانەکاندا بەکار بهێننەوە، چوونکە  هیچ کارگەیەکی پاککردنەوەی ڕۆن لەهەولێر نییە، ئەم کارەشیان تەواو نایاساییە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: