پارتی لە نەینەوا ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن دەکات

شەیری بکە لە:
پارتی لە نەینەوا ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن دەکات

دیمەنی دەنگدەرێکی عێراقی. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

ئامادەكارییەكان لە نەینەوا بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەردەوامە، لەسەر داوای هاووڵاتیانی پارێزگاکە ، ژمارەی بنكەكانی دەنگدان زیادكراون و 103 بنكەی نوێی دەنگدان كراونەتەوە.
بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی مەكتەبی ڕێكخستنی پارتیش لە مووسڵ ئاشكرای دەكات، حیزبەکەی لەو سنوورە، دەستی بە ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردن كردووە.

وێنە گەورەکە: پرۆسەی تۆماركردنی ناوی دەنگدەران و نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بەردەوامە، ئۆفیسی نەینەوای كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانیش دەڵێت، لەپێناو كارئاسانی و هاوكاریی دەنگدەران، 103 بنكەی نوێی دەنگدان دەكرێتەوە. هاوكات کێشەی پەنجەمۆری دەنگدەران؛ ئەوانەی پەنجەمۆریان نەدەخوێندرایەوە، چارە کراوە ئەویش لە رێگەی دانانی کامێرا لەگەڵ ئامێرەکان و ئەوەی پەنجەمۆریشی نەخوێندرێتەوە دەتوانن دەنگی خۆیان لە رێگەی کامێراوە بدەن.

لێدوانی فەرمی: سەیدۆ چەتۆ، بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی مەكتەبی ڕێكخستنی پارتی لە مووسڵ بە ڕۆژنامەی فەرمیی حیزبەكەی ڕاگەیاندووە،  ئێمە وەك پارتی بەردەوام خەڵک ھان دەدەین بۆ ئەوەی بچن خۆیان تۆمار بکەن، بەو پێیەی دەنگدان مافی خەڵکە و پێویستە رێگە نەدەن مافیان بفەوتێت، بۆیە بەردەوام کاری لەسەر دەکەین و تاوەکو ئێستاش ڕێژەیەکی زۆر خەڵک خۆی تۆمار کردووە و ئەم ھەڵبژاردنەش بەراورد بە ھەڵبژاردنی ڕابردوو، باشترە بەھۆی ئەوەی خەڵک ساڵ بەساڵ زیاتر ھۆشیارتر دەبن.

زانیاریی زیاتر: ئاوارەکانی شنگالیش وەکو ھەڵبژاردنی ڕابردوو دەتوانن لە کەمپەکان و لە شێونی خۆیان دەنگ بدەن و ناچن بۆ شنگال بۆ  دەنگدان، ئەمەش لە پێناو ئاسانکاریکردنە بۆ ئاوارەکان بۆ ئەوەی لە مافی دەنگدان بێبەش نەبن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ