پەرلەمانتارێکی دەمپارتی بۆ ئاڤا: بەم نزیکانە عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئازاد دەکرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

ژمارەیەک گەریلای پەکەکە. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێکی دەمپارتی لەبارەی خۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پەکەکە باشترین کاری کرد و پەیامێکیشی بە هەموو جیهان دا و وتی، شتێک نەماوە بەناوی خەباتی چەکداری. هاوکات وتیشی، بەم نزیکانە عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئازاد دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای دەیان ساڵ لە شەڕ، دواجار پەکەکە خۆی هەڵوەشاندەوە و ئەنجامی کۆنگرەی 12ـی خۆی ڕایگەیاند و دەڵێت، بە هۆکاری ئەمنی لە یەک کاتدا لە دوو ناوچەی جیاواز بە ئامادەبوونی 232 نوێنەر کۆنگرەیان بەستووە، پەیکەری ڕێکخستن پەکەکەیان هەڵوەشاندەوە، کۆتایی بە خەباتی چەکداری و هەموو ئەو چالاکییانەی بەناوی پەکەکەوە ئەنجام دەدرا، هێنا و چەک دادەنێن.
شێوازی جێبەجێکردن: پەکەکە لهسهر راسپاردهى ئۆجهلان سێ بڕیارى داوه، ههڵوهشاندنهوهى ڕێكخستن، چهكدانان، وهستاندنى ههر چالاكییهك به ناوى پهكهكهوه.
هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی خۆی، پەکەکە گیانلەدەستدانی دوو ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی حزبەکەشی ڕاگەیاند کە ماوەیەکی زۆر بوو دیارنەبوون، ئەوانیش عەلی حەیدەر کایتان، ڕەزا ئالتوون بوون کە لە ساڵانی 2018 و 2019 کوژراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وێڕای هەوڵەکان بۆ پرۆسەی ئاشتی، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتەکان تەنیا لە مانگی نیساندا 210 هێرش لەلایەن تورکیاوە لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراون کە 91 هێرشیان لە سنووری پارێزگای دهۆک بوون، تەنیا ئەمرۆ زیاتر لە 20 جار تۆپبارانی سنووری ئامێدی کراوە.
لێدوانی فەرمی: لەبارەی خۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و هێرشەکانی تورکیا، محەممەد کاماچ، پەرلەمانتاری دەمپارتی بە ئاڤای ڕاگەیاند، پەکەکە باشترین کاری کرد کە خۆی هەڵوەشاندەوە، بەڵام تا چەکەکانی ڕادەست نەکات، بە ئەمانجگرتنیان لەلایەن تورکیاوە بەردەوام دەبێت.
- چەکدانانی پەکەکە تەنیا لە سوودی تورکیا نییە، بەڵکو پەیامێکی بە هەموو جیهان دا و وتی شتێک نەماوە بەناوی خەباتی چەکداری، لەم نزیکانەیش عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئازاد دەکرێت.
ڕێککەوتنەکە بەم شێوەیەیە: ئێستا یەکێک لە پرسیارەکان ئەوەیە چەکدانانەکەی پەکەکە چۆن دەبێت: تاوەکو ئێستا میکانزمی فەرمی لەسەر ئەمە نییە، بەڵام بەپێی زانیاریی میدیاکان، پرۆسەی چەکدانان بە چەند قۆناغێک و لە چەند ناوچەیەکی جیاواز بەڕێوەدەچێت، لەنێویشیاندا هەرێمی کوردستان.
لەلایەکی دیکەوە: ئارمانج نێروەیی، شرۆڤەکاری سەربازی بە ئاڤای گوت: ئەم بۆردوومانانەی ئێستای تورکیا کاتین و شتێکی ئاساییە و کاریگەری لەسەر پرۆسەی ئاشتی نابێت، چونکە هێشتا ئەو شوێنانەی تورکیای لێیە وەک ناوچەی ئەمنی و سەربازی سەیر دەکات.
لەبارەی چارەنووسی چەکدارانی پەکەکەش دوای بڕیاری هەڵوەشاندنەوە، ئارمانج نێروەیی دەڵێت، سێ ڕێگەچارە وەک پێشنیاز باس دەکرێن لەوانەش، ئەو چەکدارانەی کە بەشدارییان لە شەڕ نەکردووە دەتوانن بگەڕێنەوە ناو کەسوکاریان لە تورکیا، ئەوانەشی کە بەشدارییان لە شەڕ کردووە بۆ ماوەیەک لە کەمپەکان دادەنرێن و دواتر بچنە دەرەوەی وڵات، ئەوەی دیکەش بابەتی سەرکردایەتیی پەکەکەیە و تورکیا دەیەوێت ئەوان لە ناوچەکە دوور ببن، چونکە ترسیان ئەوەیە ئەگەر پرۆسەکە سەرنەگرێت دووبارە ڕێخستن بکەن.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: دوای ڕاگەیاندنی پەکەکە بۆ خۆ هەڵوەشاندنەوە و چەکدانان، لە بەشێک لە شارەکانی باکووری کوردستان خەڵک هاتنە سەر شەقامەکان و شایی و دڵخۆشییان دەربڕی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
زێلێنسکی: ئامادەم بە ڕاستەوخۆ گفتوگۆ لەگەڵ پوتین بکەم
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: بڕیارەکەی پەکەکە شایەنی ڕێزگرتنە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانێتی لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان کێشەی تێدەکەوێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سعودییە پڕۆژەیەکی گەورەی وەبەرهێنان لە ژیری دەستکرد ڕادەگەیێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی تاڵیبان یاریی شەترەنج قەدەغە دەکات
11 ئایار
حەوت لایەنی سیاسی لە کوردستان بە یەک لیست بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن
10 ئایار
ڕاگواستنی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سلێمانی دەستیپێکرد
10 ئایار
لەنێوان ئیتاڵیا و یۆنان 43 کۆچبەری کورد ڕزگارکران
10 ئایار
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
زێلێنسکی: ئامادەم بە ڕاستەوخۆ گفتوگۆ لەگەڵ پوتین بکەم
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: بڕیارەکەی پەکەکە شایەنی ڕێزگرتنە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانێتی لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان کێشەی تێدەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ دەگاتە سعودییە