نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئاڤا: پشتگیریی دەستپێشخەریی تورکیا بۆ ئاگربەست لە ئۆکراینا دەکەین

شەیری بکە لە:
نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئاڤا: پشتگیریی دەستپێشخەریی تورکیا بۆ ئاگربەست لە ئۆکراینا دەکەین

فەرحان حەق، جێگری وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان

ئاڤا نیوز

وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندووە، "بانگەوازی خۆمان بۆ ئاگربەستێکی تەواو و دەستبەجێ و بێ مەرج لە ئۆکراینا دووپات دەکەینەوە، ئامادەین پشتگیریی دەستپێشخەرییەکەی تورکیا بکەین".

وێنە گەورەکە: بە نێوەندگیریی تورکیا بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە 15-5-2025، ڕووسیا و ئۆکراینا لەسەر ئاستی باڵا کۆببنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ڕاگەیاندنی ئاگربەست.

لێدوانی فەرمی: فەرحان حەق، جێگری وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندووە، نەتەوەیەکگرتووەکان سەرنجی دەستپێشخەرییەکانی ئەم دواییە لە بارەی جەنگی ئۆکرایناوە دەدات و هاندەدرێین چاومان لە پێشنیازی ئاگربەستی 30 ڕۆژە لە ئۆکراینا و ئەگەری دانوستانی ڕاستەوخۆی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا لە تورکیا بێت.

لێدوانی فەرمی: "ئێمە جارێکی دیکە بانگەوازی خۆمان بۆ ئاگربەستێکی تەواو و دەستبەجێ و بێ مەرج لە ئۆکراینا دووپات دەکەینەوە، وەک هەنگاوی یەکەم گرنگە بەرەو کۆتاییهێنان بە توندوتیژی و ڕەخساندنی زەمینە بۆ ئاشتییەکی دادپەروەر و هەمەلایەنە و بەردەوام، هاوتەریب لەگەڵ میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارنامە پەیوەندیدارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان".

- نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیە پشتگیری لە هەموو دەستپێشخەرییە مانادارەکان بکات بۆ ئەو مەبەستە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ