ئەمریکا: پێشوازی لە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دەکەین

شەیری بکە لە:
ئەمریکا: پێشوازی لە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دەکەین

تۆمی پیگۆت، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە پێشوازی لێکرا و ئەمریکاش دەڵێت، "هیوادارین بڕیارەکە سەقامگیری لە ناوچەکە زیادبکات".

لێدوانی فەرمی: تۆمی پیگۆت، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پێشوازی لە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە دەکات.

- ئەمریکا لە ساڵی 1997دا پەکەکەی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی ناساندووە.

- لە ئەنجامی شەڕی چەکداری پەکەکە لە دەیان ساڵی ڕابردوودا دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و  چەکدانانی گرووپی تیرۆریستی سەرکەوتنە بۆ شارستانیەت.

- ئەمریکا هیوادارە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە ببێتە هۆی زیادبوونی سەقامگیری بۆ ناوچەکە.

لەلایەکی دیکەوە: پێشتر فەرەنسا و بەریتانیا بە ئاڤایان ڕاگەیاند، "پێشوازی لە بڕیاری پەکەکە بۆ داماڵینی چەک و خۆهەڵوەشاندنەوەی دەکەین و بە هەنگاوێکی گرنگ بەرەو ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکەی دەزانین"

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ