ئاڤا زانیاریی نوێ لەبارەی ڕووداوی تەقەکردن لە تەکیەی کەسنەزانی ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
ئاڤا زانیاریی نوێ لەبارەی ڕووداوی تەقەکردن لە تەکیەی کەسنەزانی ئاشکرا دەکات

ساتی هێرشەکەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی سەر تەکیەی کەسنەزانی لە سلێمانی

ئاڤا نیوز

 

دوای ئەوەی ئاڤا بڵاوی کردەوە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە دەستدرێژی گوللە لە تەکیەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی کرا، بەرپرسی پاسەوانەکانی تەکیەی کەسنەزانی هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و گوتی، "دەستڕێژی گوللەمان لێ کرا و ئێمەش وەڵامماندانەوە".

 

چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانیی ئەمرۆ چوارشەممە، ڕێککەوتی 2025/5/14، لە شاری سلێمانی، کاتژمێر 2:00ـی بەرەبەیان دوو سەیارەی جۆری لانکرۆزەری سپی تەقە لە تەکییەی کەسنەزانی دەکەن لە باخی بەختیاری لە سلێمانی.

 

لێدوانی فەرمی: وریا بەرزنجی، بەرپرسی پاسەوانەکانی تەکییەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی لە سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کاتژمێر 02:00ی شەو لەلایەن دوو ئۆتۆمبێل تەقە لە تەکییەی کەسنەزانی کرا و ئێمەش وەڵامماندانەوە.

 

لەبارە زیانەکان، بەرپرسی پاسەوانەکانی تەکیەی کەسنەزانی دەڵێت: کەس بەهۆی ڕووداوەکەوە بریندار نەبووە، بەڵام ئێمە چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لایەنی پەیوەندیدارین.

 

بە گوتەی وریا بەرزنجی، "چەندین خێزانی لێقەوماو و هەژار لە تەکییەی کەسنەزانین، بەهۆی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووەوە توشی دڵەڕاوکێ بوون.

 

باکگراوند: تەکیەی قادری کەسنەزانی دەکەوێتە گەڕەکی بەکرەجۆ، بە مەڵبەندی تەریقەتی قادری کەسنەزانی دادەنرێت، کۆڕی زیکر و فیکری تێدا دەگێڕدرێت و لە بۆنەکاندا لە هەموو جیهانەوە ڕووی تێدەکرێت، یەکێکە لە گەورەترین تەکیەکانی قادری لە کوردستان و جیهاندا.

 

زانیاریی زیاتر: تەکیەکە مێژوویەکی دێرین و پڕ لە خزمەتی بە شاری سلێمانی هەیە، خەڵکێکی زۆر ڕۆژانە سەردانی دەکەن، لەڕووی گەشتیاری و مێژوویی بە شوێنێکی گرنگ دادەنرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ