
کارەبای 24 کاتژمێری. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەو گەڕەک و شوێنانەی کارەبای 24 کاتژمێرییان پێدەگات، حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا دوو مانگی یەکەم پاڵپشتی دارایی بۆ دەکردن، لەمەدواش پاڵپشتییەکە دەبێت سێ مانگ.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی ساڵێکە دەستی بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕووناکی کردووە، بە ئامانجی ئەوەی تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای سەرتاسەری کوردستان بکاتە 24 کاتژمێری، بۆ ئەوەی لە سەرەتاش بارگرانی نەکەوێتە سەر شانی خەڵک بۆ ماوەی سێ مانگ پاڵپشتی داراییان دەکات.
شێوازی جێبەجێکردن: وەک تیمی ڕووناکی بە ئاڤایان گوتووە، هەر گەڕەکێک کە پڕۆژەی ڕووناکی پێدەگات، مانگی یەکەم بە قەبارەی 50% پاڵپشتی دارایی بۆ هەر ماڵ و هاوبەشێک دەکرێت، تاوەکو لەگەڵ پرۆژەکە ڕابێنن و بزانن چۆن کارەبا خەرج دەکەن، مانگی دووەمیش بە قەبارەی 25% و مانگی سێیەم بە قەبارەی 15% پاڵپشتی دەکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نرخی کارەبای ماڵان بە پێنج ئاست دیاریکراوە، لە 72 دینارەوە دەستپێدەکات بۆ 350 دینار و بەپێی بەکارهێنان نرخەکەی زیاتر بەرز دەبێتەوە، بۆ هاوبەشانی تریش وەکو پیشەسازی و بارزگانی و کشتووکاڵی نرخەکە جێگیرە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی نانەوتی مانگی شەشی ئامادە کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران گۆڕانکاری لە پلە و پۆستی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکاندا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەسەر چەند پرۆژەیاسایەکی گرنگ کۆدەبێتەوە