کۆمیسیۆن داتای کاندیدەکانی هەڵبژاردن بۆ دەزگای هەواڵگری و وەزارەتی پێشمەرگە دەنێرێت

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن داتای کاندیدەکانی هەڵبژاردن بۆ دەزگای هەواڵگری و وەزارەتی پێشمەرگە دەنێرێت

لۆگۆی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئاشکرای دەکات، لایەنە پەیوەندارەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق 15 ڕۆژیان لەبەردەستە بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی کۆمیسیۆن سەبارەت بە شیاوێتیی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

 

وێنە گەورەکە: کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وردبینیی ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقی تەواو کرد و بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی نارد، بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی ئەمنی و یاسایی، ئەو لایەنانە تەنیا 15 ڕۆژیان لەبەردەستە بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی پرۆسەکە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: کۆمیسیۆن داتای کاندیدەکانی بۆ پشتڕاستکردنەوەی شیاوێتیی ناردووە کە بریتین لە؛ وەزارەتی بەرگری، ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان و دەستەی دەستپاکی، دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری، دەستەی حەشدی شەعبی، دەزگای هەواڵگریی عێراق، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، وەزارەتی پەروەردە و چەند لایەنێکی دیکە.

 

زانیاریی زیاتر: ئەو لایەنانە 15 ڕۆژیان لەبەردەمدایە بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی کۆمیسیۆن یان ئەو داتایانەی کە بۆ پشتڕاستکردنەوەی شیاوێتیی کاندیدەکان ناردوویانە، دوای 15 ڕۆژ ڕاپۆرتەکانیان پێشکەش بە دەستەی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆن دەکەن ئینجا کاندیدەکان پەسەند دەکرێن.

 

ژمارەکان وا دەڵێن: بەگوێرەی کۆمیسیۆن، ژمارەی کاندیدەکان حەوت هەزار و 900 کەسی تێپەڕاندووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: