دەم پارتی وەڵامی وەزیری دادی تورکیا دەداتەوە

شەیری بکە لە:
دەم پارتی وەڵامی وەزیری دادی تورکیا دەداتەوە

ئایشەگول دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی

ئاڤا نیوز

گوتەبێژی دەم پارتی وەڵامی ئەو قسانەی یڵماز تونج، وەزیری دادی تورکیا دەداتەوە کە گوتبووی، "هیچ گفتووگۆیەک لەسەر مافی هیوا بۆ ئۆجەلان نەکراوە" دەڵێت: بەداخەوە ئەم قسانە کاریگەری ژەهراوی دروست دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا سەبارەت بە دەنگۆی پێداچوونەوە بە سزای عەبدوڵا ئۆجەلان و مافی هیوا بۆ ئۆجەلان، ئاماژەی بەوە کردووە " لە کۆبونەوەکانماندا داوایەکی لەم شێوەیە پێشکەشنەکراوە، بەڵام بە پێی یاسا دۆخێکی لەم شێوەیە بابەتی باسکردن نییە، چاوپێکەوتنێکی لەم شێوەیە و لە پێناو ئەو بابەتەدا بوونی نییە و نەبووە."

لێدوانی فەرمی: ئایشەگول دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی ڕەخنەی لە شێوازی وەڵامدانەوەی تونج گرت و گوتی: بەڕێز وەزیر، لەدەرەوەی بابەتی مافی هیوا، شێوازی وەڵامدانەوەکەت لەسەر ئەو پرسە، دوورە لەو زمانەی کە لەم ماوەیەدا پێویستمانە، بەداخەوە کاریگەرییەکی ژەهراوی دروست دەکات. چاوەڕوانی ئێمە وەک کۆمەڵگە ئەوەیە کە دەسەڵاتی نوێنەرایەتی خۆت بەکاربهێنیت بۆ دامەزراندنی دادپەروەری. ئێمە پێویستمان بە یاسا و کۆدەنگی دیموکراسییە نەک مشتومڕ".

باکگراوند: لە 12ـی ئەم مانگەدا پەکەکە لەسەر بانگەوازەکەی ئۆجەلان، داوی بەستنی 12ـەمین کۆنگرەی بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی دا.

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئێستا چاوەکان لەسەر دەسەڵاتدارانی تورکیایە بۆ ئەوەی داواکارییەکانی دەم پارتی بۆ " مافی هیوای" ئۆجەلان، ئازادکردنی زیندانییە نەخۆشەکان، لابردنی قەییوومەکان کە لە شوێنی سەرۆکشارەوانییەکانی دەم پارتی دانراون، جێبەجێبکات. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: