بۆیلەری وزەی خۆر
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت لە ڕێگەی پڕۆژەیەکەوە کێشەی ئاوی گەرمی ماڵان چارەسەر بکات، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان کێشەیان لەگەڵ بۆیلەری ئاو گەرمکردن هەبوو، چونکە کارەبایەکی زۆر سەرف دەکات.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی ساڵێکە دەستی بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕووناکی کردووە، بە ئامانجی ئەوەی تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای سەرتاسەری کوردستان بکاتە 24 کاتژمێری، بۆ ئەوەی لە سەرەتاش بارگرانی نەکەوێتە سەر شانی خەڵک بۆ ماوەی سێ مانگ پاڵپشتی داراییان دەکات. ئێستاش هەوڵدەدرێت بۆیلەرێک کە بە وزەی خۆر کار دەکات بۆ هاونیشتمانیان دابین بکرێت.
زانیاریی زیاتر: بەشێک لە هاووڵاتیان گرفتیان لەگەڵ ئامێری بۆیلەر هەیە بەهۆی ئەوەی کارەبایەکی زۆر سەرف دەکات بۆ گەرمکردن ئاو، هەر لەوچوارچێوەیەدا حکومەت دەیەوێت لە ڕێگەی پڕۆژەیەکەوە ئەو گرفتەش بۆ هاووڵاتیان چارەسەر بکات.
چارەسەرەکان: حکومەت پلانێکی هەیە ئەویش هێنانی جۆرە بۆیلەرێکی تایبەتە کە بە وزەی خۆر کار دەکات و ئاو گەرم دەکات، بۆیلەرەکانیش لە ڕێگەی چەند کۆمپانیایەکەوە هاوردە دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: تیمی پڕۆژەی ڕووناکی بە ئاڤایان ڕاگەیاند، حکومەت ئۆفەری تایبەتی دەبێت بۆ هاونیشتمانیان تاوەکو هانیان بدات ڕوو لەبەکارهێنانی ئەو بۆیلەرە بکەن.
- ئۆفەر پێشکەش بەو کۆمپانیایانە دەکرێت کە لە بواری کارەبا کار دەکەن و دەتوانن پڕۆژە پێشکەش بکەن.
-دوای پێشکەشکردنی پڕۆپۆزەڵ سێ کۆمپانیای ئەزمووندار دیاری دەکرێن.
-حکومەت چاودێری کۆمپانیاکان دەکات تاوەکو بۆیلەری کوالێتی بەرز هاوردە بکەن.
-هەر لەگەڵ ئەوەشدا پڕۆژەکە پاڵپشتی %50ی حکومەتی دەبێت بۆ ئەوەی کەمترین تێچوو لەسەر شانی هاونیشتمانیان بکەوێت.
ئەمەش بزانە: بۆیلەرێک کە بە وزەی خۆر کار دەکات و خەزانەکەی 300 لیتر ئاو دەگرێت نرخەکەی 900 دۆلارە، ئەو هاوبەشانەی کە خۆیان لە پڕۆژەی ڕووناکی تۆمارکردووە تەنها 450 دۆلار دەدەن، ئەو پارەی دیکە لەلایەن حکومەتەوە دابین دەکرێت.
باکگراوند: حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانە 150 بۆ 200 ملیۆن دۆلار بۆ پاڵپشتی کارەبا 24 کاتژمێری دابین دەکات، لە داهاتووشدا چاوەڕوان دەکرێت ئامێر و پێداویستی دیکەی کارەبایش بهێنرێنە کوردستان کە بە وزەی خۆر کار دەکەن نموونە؛ موبەریدە و سپلێت و چەندان ئامێری دیکەش.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی نانەوتی مانگی شەشی ئامادە کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران گۆڕانکاری لە پلە و پۆستی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکاندا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەسەر چەند پرۆژەیاسایەکی گرنگ کۆدەبێتەوە