ئاڤا نیوز
بەئامانجی گەیاندنی چیرۆكە نەگێڕدراوەكانی كوردستان لە ناوەندە جیهانییەكانی بواری سینەما، درووستكردنی سندووقی فیلم بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی كوردی ڕاگەیێنرا.
لێدوانی فەرمی: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، كوردستان وڵاتی چیرۆكە نەگێڕدراوەكانە، لە چیرۆكە تراژیدییەكانی ئەنفالەوە تاوەكو چیرۆكە سەرسووڕهێنەرەكانی بەرخۆدان و خۆڕاگری، ئەو چیرۆكە جوان و پڕواتا و سەرنجڕاكێشانەی؛ جیهان تامەزرۆی بیستن و بینینیانە.
چی ڕوودەدات: ماوەیەكە كەسانی پسپۆڕ لەبواری سینەما سەرقاڵی بونیادنانی ژێرخانێكی پتەون بۆ سینەمای كوردستان، لەو چوارچێوەیەشدا كۆمیسیۆنی فیلمی كوردستان-سلێمانی دامەزرێنرا.
بۆچی گرنگە: کۆمیسیۆنی فیلمی كوردستان - سلێمانی، ئامانجییەتی کوردستان بخاتە سەر نەخشەی سینەمای جیهانی و دەبێتە پردێکی پەیوەندیی لەنێوان کوردستان و کۆمپانیا جیهانییەکانی بەرهەمهێنانی فیلم تا لە کوردستان فیلم بەرهەم بهێنن و دەرفەتیش دروست دەکات بۆ بەشداریکردنی ئەکتەر و سینەماکارانی کورد لەو بەرهەمە جیهانییانەدا. هەروەها لەڕێی ڕاهێنانی پیشەییەوە کاردەکات بۆ پەرەپێدانی کارامەیی سینەماکارانی کوردستان.
بابەتە ستراتیژییەكە: لەچوارچێوەی پشتیوانیكردنی بەرهەمهێنانی فیلمی سینەمایی كوردی و سینەماكارانی كورد، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، دروستكردنی سندووقی بەرهەمهێنانی فیلمی كوردی ڕاگەیاند.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
هووتەن شەکیبا: گەورەترین خەونم نواندنە لە فیلمێکی کوردیدا
- کولتوور
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک ڕێوڕەسمێک بۆ یادی عەلی مەردان بەڕێوەدەچێت