ئەپیکۆر بۆ ئاڤا: سەرۆکوەزیران لە سەردانەکەی بۆ ئەمریکا تاوتوێی پرسی هەناردەکردنی نەوت دەکات
- هەواڵ
- 17 ئایار

لۆگۆی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لەبارەی دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئەپیکۆر ڕوونکردەوە دەدات و داواکارییەکیش پێشكەش بە عێراق دەکات.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای پەسندکردنی بودجە و دیاریکردنی 16 دۆلار بۆ کۆمپانیاکانی بواری نەوت وەکو تێچووی بەرمیلێک نەوت، بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دیاری نەکراوە، لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا چەندین کۆبوونەوەی سێ لایەنی (هەولێر و بەغدا و کۆمپانیاکان) کراون و تورکیاش ئامادەیی خۆی دەربڕیوە.
لێدوانی فەرمی: مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان (ئەپیکۆر) بە ئاڤای ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەین یەکێک لەو تەوەرانەی کە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا تاوتوێی بکات، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بێت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە.
- دەشڵێت، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، بۆ پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان کوردستان و ئەمریکا گرنگە.
- ئێمە پشتیگیری بەغدا دەکەین لە دوای بەڕێوەچوونی لووتکەی کۆمکاری عەرەبی کۆبوونەوەیەک بۆ ئەم پرسە ئەنجام بدات،
لەلایەکی دیکەوە: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەردانی ئەمریكا دەكات بەمەبەستی كۆبوونەوە و چەند دیدارێكی گرنگ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون