
ئاڤا نیوز
یەکێک لە مەرجەکانی پڕکردنەوەی فۆڕمی پسووڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنی ئەوەیە کە دەبێت کەسەکە وێنەی کارتە نیشتمانییەکەی بۆ ئەپڵیکەیشنەکە بنێرێت، بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، ئەو کەسەی کارتی نیشتمانیی نەبێت پسووڵەی خۆراکی ڕادەگیرێت.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەو کەسەی کە لە ئەپڵیکەیشنی پسووڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنی فۆڕمەکە پڕ دەکاتەوە دەبێت وەڵامی سەرجەم پرسیارەکان بداتەوە، یەکێک لە خاڵەکان بریتییە لە ناردنی وێنەی کارتی نیشتمانییەکەی، ئەو کەسەی ناسنامەکەی نەکردبێتە کارتی نیشتمانی ئەوا پسووڵەی خۆراکی دەوەستێت و بەشەخۆراکی پێنادرێت تا ئەو کاتەی ناسنامەکەی دەکاتە کارتی نیشتمانی.
زانیاریی زیاتر: بەپێی گوتەی بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێمی کوردستان، هەر کەسێک لە ماڵەوە نەیزانی ئەپڵیکەیشتنەکە داببەزێت ئەوا دەتوانێت بچێتە بەڕێوەبەرایەتیی پسووڵەی خۆراکی شارەکەی و لەوێ بێ بەرامبەر بۆی پڕدەکرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو کەسەی دەچێت بەشە خۆراکەکەی وەردەگرێت دەبێت مۆبایلێکی زیرەکی پێبێت بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنەکەوە خۆراکەکان وەربگرێت، واتا ئەگەر مۆبایلی زیرەکی پێنەبێت ناتوانێت بەشە خۆراکەکە وەربگرێت، لەمەودوا لەڕێگەی ئەو ئەپڵیکەیشنەوە هەر سەرۆک خێزانێک دەزانێت چ خۆراکێکی وەرگرتووە و کامە خۆراکیشی وەرنەگرتووە و لای بریکارەکە ماوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون