سوودانی بە خەرجکردنی یەک ملیار دۆلار لە لووتکەی بەغدا ئاواتەکەی بەدینەهات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ماوەی شەش مانگە سوودانی و حکومەتەکەی خەریکن ئامادەکاری دەکەن و ملیار دۆلاریان خەرج کردووە بۆ لووتکەی عەرەبی لە بەغدا، بەڵام بەڕێوەچوونی لووتکەکە لەو ئاستە نەبوو.
وێنە گەورەکە: لووتکەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا بەڕێوەچوو، لەکۆی سەرکردە و پادشای 22 وڵاتی عەرەبی، تەنیا 5 وڵات لەسەر ئاستی کەسی یەکەم بەشداربوون و بەشێک لە وڵاتانیش شاندەکانیان کێشایەوە و هیچ وتارێکیان لە لووتکەکە نەبوو.
بەغدا چۆن ئامادەکاری بۆ لووتکەکە کردبوو
شەش مانگ پێش ئەمڕۆ ئامادەکارییەکان بۆ لووتکەکە دەستیپێکرد و پارەیەکی زۆر تەرخانکرا بۆ ڕازاندنەوەی شەقامەکان و ڕێکخستن و ئامادەکردنی شوێنی لووتکەکە و شوێنی حەوانەوەی شاندی وڵاتانی بەشدار، لە زاری خۆیانەوە، 13 ملیۆن دۆلاریان بەس بە قاپ و کەوچک داوە بۆ میرو مەلیکی وڵاتانی عەرەبی. تەنیا تەختێکی نووستنیان کڕیوە بە شەش دەفتەر دۆلار، کانتۆرێکی دوو دەرگاش بە دوو دەفتەر دۆلار. ژمارەیەکی زۆر BMWـی مۆدێلی بەرزی درعیان کڕیوە، بۆ ئەوەی سەرۆکەکان لە فرۆکەخانەوە بهێنن بۆ هۆتێل.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە کڕینی ئۆتۆمبێلەکان بەرپرسێکی کوردی حکومەتی عێراق لەناو لیژنەی کڕیندا بووە، دەڵێن، لە سوودانی دڵخۆشتربووە، لەکاتێکدا هیچ پەیوەندی بەم لووتکەیە و سیاسەتی دەرەوەش نییە، تەنها وتوویەتی بەسەرچاو سەرۆک! لەکاتێکدا سودانی ئەو هەموو پارەیەی خەرج کردووە بۆ ئەو لووتکەیە، نەیتوانیوە بڵێت، جەنابی سەرۆکوەزیران مووچەی مانگی چواری فەرمانبەری کوردستانیش بنێری زۆر باش دەبێت، چونکە زۆر دواکەوتووە.
کێ بەشدار بوو لە لووتکەکە؟
بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، سوودانی رۆژی چەند جارێک پەیوەندیی کردووە بە سەرۆکی ئەم وڵاتە عەرەبییانە بۆ ئەوەی بەشدار بن، وەک محەمەد بن سەلمان، و محەمەد بن زاید، میری بەحرەین و شای ئوردن، هەموویان وتبوویان بەسەرچاو، کەچی هیچ کامێکیان نەهاتن. ئیمارات نەک سەرۆک، حاکمی دوبەیشی نەنارد، سعوودیەش، نەک بن سەلمان، وەزیری دەرەوەیشی نەنارد. شاعەبدوڵڵای شای ئوردنیش کە عێراق بێبەرامبەر نەوتی پێدەدات ئەویش نەهات.
شای بەحرەین لە ڕووی پرۆتۆکۆڵییەوە دەبوو بهاتایە، چوونکە سەرۆکی لووتکەیەو دەبوایە بێت سەرۆکایەتی ڕادەستی عێراق بکات، کەچی وەزیری دەرەوەی ناردووە. محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە، هەتا چرکەساتی کۆتایی بەنیاز بووە بێت، حکومەتیش ڕایگەیاندبوو کە دێت، کەچی پەشیمان بوویەوە.
کشانەوەی ئیمارات و قەتەر
دوێنێ شەو لە هۆتێل کۆبوونەوەی باڵیۆزەکانی وڵاتانی عەرەبی بووە، شاندی ئیمارات هۆڵی کۆبوونەوەکەیان بەجێهێشتووە و توڕە بوون. شاندی عێراقی چوون بەدوایان زۆر هەوڵیان داوە بێنەوە ژوورەوە، هەر نەهاتوونەتەوە، وتوویانە عەبدولفەتاح بورهان، سەرۆکی سوودان بەشداری بکات، نە سەرۆک نە حاکمی دوبەی بەشداری لووتکەکە ناکەن. دواتر شێخ مەنسوور بن زاید ئال نەهەییان، جێگری سەرۆکی ئیمارات هاتبوو، ئەویش وتاری نەداوەو رۆشتووەتەوە.
میری قەتەریش هاتووە، کە بینیویەتی، یەک پادشاو سەرۆکێکی بەهێز نەهاتوون، بێتاقەت بووە، قاوەیەکی خواردووەتەوە و وێنەیەکی یادگاری گرتووە و کەمێک لەگەل سوودانی دانیشتووە و ڕۆیشتووەتەوە.
هەڵەی پرۆتۆکۆڵی
هەڵە زەقەکانی پرۆتۆکۆڵ میدیا و سۆشیال میدیای عێراقی تەنیوە و دەڵێن، ئەم هەموو پارە خەرج دەکرێت ناتوانن ئەم فەرمانبەرانەی پرۆتۆکۆڵ ڕەوانەی خولێک بکەن تا کەمێک فێری ئەتەکێت و پێشوازی بن. شەش مانگە ئیجرائاتی ئەمنی گیراوەتە بەر، کەچی پاسەوانی بەرپرسەکان هیچ هەماهەنگییەکیان نەبوو.
فەرشی سووریان لە فڕۆکەخانە ڕاخستووە، لە پشتەوە کارگوزارێک تۆپێک فەرشی خستووەتە سەر شانی بەدوای بەرپرسەکان ڕاکە ڕاکی بوو.
لەلایەکی دیکەوە: سوودانی دانیشتووە قسە دەکات، کۆمەڵێک دێنە پشتی و قەرەباڵغی درووست دەکەن، سوودانی توڕە دەکەن و پێیەوە دیار دەبێت. سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیاش وتار دەدات، کەچی لە پشتیەوە پەنجەرەیەک دیارە کە پیسییەکی زۆری پێوەیە و وەکو دکتی موبەڕیدە ڕەش بووەتەوە.
لە فڕۆکەخانە پاسەوانەکانی شەرەف بەلار و ناڕێکی وەستاون، ترساون یەکێک لەناکاو خۆی بکا بە ناو ڕیزەکەدا.
دانانی ئاڵا و شێوازی قسەکردن
ڕەخنەیەکی زۆر لە عەرەبییەکەی سەرۆککۆمار گیراوە، وتوویانە، نازانین بە جلفە قسەی کردووە یان بە فوسحە، لەهەمانکاتدا سەرۆککۆمار ئاڵای عێراقی لای چەپی داناوە، سەرۆک وەزیرانیش لای ڕاستی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر بەهۆی شەڕی دوو دراوسێ کەسێک دەکوژرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەت و کۆمپانیاکانی کوردستان لە ئیستەنبووڵ 12 گرێبەستیان کرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: لەبارەی ڕاگرتنی جەنگ لەگەڵ ئۆکراینا قسە لەگەڵ پووتین دەکەم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحسوون قرمزیگول: لە تورکیا کێشەی گەورەتر لە تیرۆرمان هەیە ئەویش گەندەڵییە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرهەمە شیرەمەنییەکان شەکری خوێن ڕێکدەخەن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
نمایشی جلوبەرگی کولتووری لە شاری وان بەڕێوەچوو
16 ئایار
لەدایکبووانی 2007 لە هەڵبژاردنی عێراق دەنگ دەدەن
16 ئایار
سندووقى فیلم بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی كوردی دروست دەكرێت
15 ئایار
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر بەهۆی شەڕی دوو دراوسێ کەسێک دەکوژرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەت و کۆمپانیاکانی کوردستان لە ئیستەنبووڵ 12 گرێبەستیان کرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: لەبارەی ڕاگرتنی جەنگ لەگەڵ ئۆکراینا قسە لەگەڵ پووتین دەکەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا لەڕێگەی ئاڤاوە داوا دەکات مافی کورد لە تورکیا پارێزراو بێت