
دیمەنی شاری عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان
ئاڤا نیوز
میدیای نزیك لە هەسەدە باس لەوە دەكات، حكومەتی دیمەشق دەسەڵاتی فیعلی بەسەر عەفریندا نییە و بە جێگەی ئەوە؛ "توركیا و گرووپەكانی سەر بەو وڵاتە حوكمی شارەكە دەكەن و دیمەشق تەنانەت ناتوانێت كارمەندێكیش دابمەزرێنێت."
گرفتەكە چییە: ژمارەیەك مامۆستا كە خەڵكی عەفرینن، داوایان كردووە ڕاژەكانیان لە حەلەبەوە بۆ عەفرین بگوازرێتەوە، بەڵام لەلایەن دەسەڵاتی ئیداریی شارەكە داواكانیان ڕەت دەكرێتەوە، تەنانەت ڕێگەش نادرێت هەزاران خانەوادەی كورد بگەڕێنەوە زێدی خۆیان كە لەكاتی داگیركردنی شارەكەوە، دوورخراونەتەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەوترێت: ئاژانسی هەواڵی 'ANHA' نزیك لە هێزەكانی سووریای دیموكرات لە ڕاپۆرتێكی شیكاریدا بەدواداچوونی بۆ دۆخی پارێزگای عەفرین كردووە و لەزاری بەڕێوەبەری پەروەردەی حەلەب بەوەكالەت كە سەر بە حكومەتی دیمەشقە و ژمارەیەك مامۆستا، ئەوەی پشتڕاست كردووەتەوە كە داواكاریی دەیان مامۆستا بۆ گواستنەوەی ڕاژەكانیان بۆ قوتابخانەكانی عەفرین، لەلایەن دەسەڵاتی خۆجێیی ئەوشارە ڕەتكراونەتەوە، وەك ئاژانسەكە ئاماژەی پێ دەكات لەلایەن توركیا و گرووپە چەكدارەكانی سەر بەو وڵاتەوە لە پۆستە ئیدارییەكان دانراون.
لەلایەکی دیکەوە: بە گووتەی ژمارەیەك مامۆستا، ئیدارەی عەفرین بە ڕاشكاوی پێی وتوون، هەرێمی عەفرین هێشتا ملكەچی دەسەڵاتی حكومەتی دیمەشق نەبووە، هاوكات هێشتا ئیدارەی قوتابخانە و دامەزراوە فەرمییەكانی دیكە بەدەست دەسەڵاتدارانی توركیاوەیە.
بەتەنیشت ئەم بابەتە: ئەوە لەكاتێكدایە کە ڕۆژی 9ـی شوباتی ئەمساڵ، وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی نوێی سووریا ڕایگەیاند، ڕێكارەكانی گواستنەوەی مامۆستایانیان بۆ عەفرین تەواوكردووە و ژمارەیەكی زۆری مامۆستایان دوای حەوت ساڵ لە ئاوارەبوون لەلایەن ڕژێمی پێشووەوە، گەڕاونەتەوە قوتابخانەكانیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حەوت ساڵ لەمەوبەر، عەفرین كەوتە بەر شاڵاوی داگیركاری توركیا و گرووپە چەكدارەكانی سەر بەو وڵاتە، دوای تێپەڕبوونی ئەو ماوەیە هێشتا پرۆسەی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەكە بەردەوامە و چارەنووسی زیاتر لە دوو هەزار كوڕ و كچی كوردی ڕفێندراویش، هێشتان نادیارە، جگە لەوەش سەدان هەزار دار زەیتوون لە دەڤەرەكە بڕدران و لەناوبران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر دهست بەسەر 200 ههزار لیتر ڕۆنی پیسدا دەگیرێت
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی ڕاپەڕین
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەشت پرسیار و هەشت هەزار داخ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتە خورماڵ
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر دهست بەسەر 200 ههزار لیتر ڕۆنی پیسدا دەگیرێت
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی ڕاپەڕین
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ حەوت گوندی سنووری ئامێدی هێڵی مۆبایل و ئینتەرنێتیان نییە