دیمەنی بەڕێکەوتنی حەجخوازان. وێنە؛ ئاڤا میدیا - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
دەستەی حەج و عومرەی عێراق ڕایدەگەیێنێت، تا ئێستا 21 هەزار حەجخواز لە عێراقەوە بۆ سعوودیە بەڕێکراون بە مەبەستی بەجێگەیاندنی ڕێوڕەسمەکانی حەج، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات پرۆسەی ڕەوانەکردن لە ڕێگەی دەروازە وشکانی و ئاسمانییەکانەوە بەردەوامە.
چیرۆکی سەرەکی: ساڵانە لە وەرزی حەجکردن، لەسەر ئاستی جیهان بە سەدان هەزار کەس بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج ڕوو لە سعوودییە دەکەن.
لێدوانی فەرمی: محەممەد مەتەر، بەڕێوەبەری نووسینگەی کاروباری حاجییە عێراقییەکان لە شاری مەدینەوە بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند، "ژمارەی ئەو حەجخوازانەی تاوەکو ئێستا بەرەو سعوودیە بەڕێکراون گەیشتووەتە 21 هەزار حەجخواز".
شێوازی جێبەجێکردن: پرۆسەی ڕەوانەکردنی حەجخوازان لە ڕێگەی دەروازە وشکانی و ئاسمانییەکانەوە دەبێت، لە ڕێگەی وشکانییەوە 500 پاس لە ڕێگەی دەروازەی سنووری عەرعەرەوە حەجخوازانیان گواستووەتەوە سعوودیە"، "شەش هەزار حەجخواز لە شاری مەدینەوە گواستراونەتەوە بۆ شاری مەککە بۆ ئامادەسازی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمەکانی حەج".
لەلایەکی دیکەوە: بڕیارە کاتژمێر 11:30 شەوی یەکشەممە، یەکەم کاروانی حەجخوازن لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بەرەو سعوودیە بەڕێبکەوێت. ڕۆژی شەممەش، 16-5-2025، یەکەم کاروانی حەجخوازانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی وشکانی گەیشتنە خاکی سعوودیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە