
هەردوو ئاڵای کوردستان و ئەمریکا
ئاڤا نیوز
کۆمپانیا ئەمریکییەکان بە سەرمایەی نزیکەی 500 ملیۆن دۆلار پرۆژەی سەربەخۆ و هاوبەشیان لە هەرێمی کوردستان هەیە و دەرفەتی زیاتریش بە وەبەرهێنەرانی بیانی دەدرێت.
وێنە گەورەکە: پەیوەندیی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی باڵادایە و ئەمریکا وەک هاوبەشێکی گرنگ لە هەولێر دەڕوانێت، لەم چوارچێوەیەشدا سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی چەند پرسێکی گرنگ و چارەنووسساز لە واشنتنە، لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەمریکا پەیوەست بە بەرەوپێشچوون و دیدگای هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە کۆدەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤای ڕاگەیاند: چوار پڕۆژەی وەبەرهێنانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان هەیە، سەرمایەکەیان نزیکەی 120 ملیۆن دۆلارە، پرۆژەکان لە سێکتەرەکانی نیشتەجێبوون و فێرکردن، پیشەسازی و بازرگانی جێبەجێکراون.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: سێ پرۆژەی هاوبەش لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا هەیە، سەرمایەکانیان نزیکەی 370 ملیۆن دۆلارە و پرۆژەکان جێبەجێکراون. بەرگەشت ئاکرەیی ئەمەی بۆ ئاڤا ئاشکرا کرد.
لەلایەکی دیکەوە: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە ماوەی پێنج مانگی رابردوو دا 31 کۆمپانیا بە سەرمایەی زیاتر لە 15 ملیۆ دۆلار، ئامێر و ڤاکسین، پێدوایستیی تاقیگە و کەلوپەلیان لە ئەمریکاوە هێناوەتە هەرێمی کوردستان.
ئەمەش بزانە: حکومەتی هەرێمی کوردستان کارئاسانی بۆ وەبەرهێنەر و بازرگانە بیانییەکان دەکات تاوەکو سەرمایەکانیان لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بخەنگەر
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە