
ژمارەیەک هاووڵاتی لە باکووری کوردستان وێنەکی ڕێبەری زیندانی کراوی پەکەکەیان بەرزکردووەتەوە
ئاڤا نیوز
فاروق کڵچ، پەرلەمانتاری ئاکپارتی بە ئاڤای ڕاگەیاند، کەسانێک هەن دەیانەوێت پرۆسەی ئاشتی ژەهراوی بکەن، زانیاری و هەواڵی ناڕاست بڵاودەکەنەوە کە دەبێتە هۆی زیان گەیاند بە پرۆسەکە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەم قسانەی کڵچ دوای ڕاگەیاندنی چەکدانانی پەکەکە دێت و میدیاکانی تورکیا بەشێوازی جیاواز قسە لەسەر هەنگاوە کردارییەکانی ئەو پرۆسەیە دەکەن، کڵچ پێوایە کە ئەمە زیان بە پرۆسەکە دەگەیەنێت.
لەلایەکی دیکەوە: عومەر فاروق، گەرگەریلیئۆغلو، پەرلەمانتاری دەم پارتی بە ئاڤای ڕاگەیاند، پرۆسەکە ئەرێنی بەڕێوە دەچێت، بەڵام قورس بەرەو پێش دەچێت، لەبەر ئەوەی مەترسی هەیە لەسەر تێکدانی پرۆسەکە.
- عەبدوڵڵا ئۆجەلان، خواستێکی ڕاستەقینەی هەیە بۆ چەک دانانی پەکەکە، هەروەها ئەو ڕێکخراوەش هەر جددییە لە هەنگاوەکانی بۆ پڕۆسەی ئاشتی.
لەلایەکی دیکەوە: محەممەد کەماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی گوتی: پرسی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە خاڵی کۆتایی بۆ دانراوە، پەکەکە کۆتایی بە شەڕی شاخ هێنا، ئێستا تۆپ لە گۆرەپانی دەسەڵات دایە و کاتی ئەو هاتووە کە لە پەرلەمانی تورکیا قسە لەسەر مافە دەستوورییەکانی کورد بکرێت. لێرە بەدواوە کورد، تەنیا لە پەرلەمان شەڕی خۆی دەکات.
- چاوەڕێ دەکرێت لیژنەیەکی 100 کەسی لە پەرلەمانی تورکیا پێکبهێنرێت، ئەو لیژنەی کار بۆ ڕێکخسنتەوەی دەستوور و داواکارییەکانی مافی کورد بکات.
دەم پارتیی دەڵێت، لێر بەدواوە کارمان بە چۆنیەتی ڕادەست کردنەوەی چەک و ئەمانە نییە، ئەوەی بەدەسەڵات دەیویست خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بوو، ئیتر پەکەکە یەک فیشەکیش ناتەقێنێت، لێرە بەدواوە ئەرکی ئێمە لە پەرلەمان دەبێت.
زانیاریی زیاتر: ئاڤا زانیویەتی ئێستا میکانیزمی چەکدانانی پەکەکە لەبواری جێبەجێکردن دایە، بەڵام دەسەڵاتدارانی پەکەکە لە قەندیل بەهەموو شێوەیەک هەنگاوەکانیان بە نهێنی هێشتووەتەوە، بۆ ئەوەی کەسانی هەلپەرست زیان بە پرۆسەکە نەگەیەنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ حەوت گوندی سنووری ئامێدی هێڵی مۆبایل و ئینتەرنێتیان نییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی كوردستان دەگەیێنرێتە جنێڤ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەیەکی نوێ لەبارەی هێرشە درۆنییەکان سەردانی هەولێر دەکات