
دیمەنی دوای کوژاندنەوەی ئاگرەکەی سەید سادق
ئاڤا نیوز
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سنووری قەزای سەیدسادق ئاگر لە دەیان دۆنم زەوی کەوتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانییش لەوبارەیەوە دەڵێت 'کەسێک بە تۆمەتی کردنەوەی ئاگرەکە دەستگیر کراوە'.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە 19-5-2025، ئاگر لە 60 دۆنم زەوی لە سنووری قەزای سەیدسادق کەوتەوە، بەوهۆیەشەوە پڕۆژەیەکی هەنگەوانی سوتا.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی لە ئاگرکەوتنەوەکەی گوندی وڵەسمت ئاگادارکراینەوە، تیمێکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدسادق گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، بەهاوکاری دانیشتوانی گوندەکە توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی دەرئەنجامی سەرەتایی نزیکەی 60 دۆنم زەوی جووتیاران و پڕۆژەیەکی هەنگەوانی بەهۆی ئاگرەکەوە سووتاون.
لەلایەکی دیکەوە: لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەلایەن پۆلیسی دارستانەوە کرا و توانرا هاووڵاتییەک بە تۆمەتی کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستگیر بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی ڕێکخراوە، بۆ ئەوەی لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوە ڕێکاری یاسای بگیرێتەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات