
لۆگۆی پارتی و وێنەیەکی شاری دهۆک
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە دهۆک بەربژێرەکانی بۆ پەرلەمانی کوردستان یەکلابکاتەوە و چاوەڕوان دەکرێت زیاتر لە 50 بەربژێری هەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ شەممە مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە پارێزگای دهۆک بە ئامادەبوونی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی لە بادینان کۆبووەوە، ئامانج لێی یەکلاکردنەوەی دەستنیشانکردنی بەربژێرەکان بوو، ئەمڕۆش کۆبوونەوەیەکی دیکە بۆ هەمان مەبەست دەکرێت.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە زانیویەتی، پارتی بڕیاری داوە بەپێی ژمارەی کارتی دەنگدانی بایۆمەتری بۆ هەر قەزایەک بەربژێرەکان دیاری بکات.
زانیاریی زیاتر: بەربژێرانی پارتی لە پارێزگای دهۆک بەمشێوەیە دەبێت؛ لە سنووری لقی یەک کە قەزای دهۆک و سێمێل لەخۆدەگرێت: 20 بەربژێر، زاخۆ: 10 بۆ 11 بەربژێر، ئاکرێ: 7 بەربژێر، ئامێدی: 6 بەربژێر، بەردەڕەش 4 بەربژێر و شێخان: 3 بەربژێر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمجارە سێ بەرپرسی باڵای پارتی بە بڕیاری کۆتاییەوە چووونەتە دهۆک و لەگەڵ مەکتەبی ڕێکخستن و لقەکان کۆدەبنەوە، دەسەڵاتی زۆریش بە لقەکان دراوە بۆ یەکلاکردنەوەی بەربژێرەکان.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: لەگەڵ سەرۆک پووتین هەواڵی دڵخۆشکەر بۆ جیهان ڕادەگەیەنین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی کوردستان و وەزیری وزەی تورکیا پرسی نەوت تاوتوێ دەکەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبانێ.. لە بۆردومانێکی تورکیادا نۆ ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکات
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێکی تورکی لە قەزای دووکان دەکەوێتە خوارەوە